له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى باجى گومركى له نێوان چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، میدیاكانى چین ئاماژه بۆ سنوورداركردنى كانزا ده‌گمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌پاندنى باجى زیاتر به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانى چینى به‌رده‌وام بێت.
كاو كۆنگ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى چینى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌و وڵاتانه‌ى له رێى گه‌شه‌كردنى چین ده‌وه‌ستنه‌وه، ده‌بێت پێشبینى ئه‌وه نه‌كه‌ن له كانزاكانى سوودمه‌ند بن".
هه‌روه‌ها گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى چین گوتى، "له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى ئێمه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى كانزا ده‌گمه‌نه‌كانین له دنیا، چین هه‌میشه پابه‌ند بووه به بنه‌ماى كرانه‌وه و هاریكاریى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ماقوڵ نییه و شایه‌نى قبووڵكردن نییه، ده‌وڵه‌تێك ئاره‌زوو بكات به‌رهه‌مه‌كانى ئێمه له كانزا ده‌گمه‌نه‌كان به‌كار بهێنێ و له هه‌مان كاتیش‌دا كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى چین سه‌ركوت بكات".
گرنگى كانزا ده‌گمه‌نه‌كان
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره، كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى زه‌وى گرووپێكن له 17 ره‌گه‌زى كیمایى له توێكڵى زه‌وى ده‌رده‌هێنرێن. ده‌گمه‌نی ئه‌م كانزایانه له‌وه هاتووه ئه‌و شوێنانه‌ى لێى ده‌رده‌هێنرێن زۆر كه‌م و سنووردارن و یه‌كه‌مجاریش له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى 18 له سوید دۆزرانه‌وه.
كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى زه‌وى له چه‌ند بوارێكى پیشه‌سازى به‌كار ده‌هێنرێن، له‌وانه له بوارى نوژدارى وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها له بوارى پیشه‌سازى به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌كار ده‌هێنرێن، جگه له‌بوارى پێداویستى سه‌ربازى.
چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ى ئاماده‌كردنى كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى تێدایه. له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه دێن كه ژماره‌یان كه‌مه‌وه و به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م كانزایانه ناسراون، چونكه نیوه‌ى یه‌ده‌گى كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى دنیا له چینه و دواى ئه‌ویش به‌رازیل و دواتر ڤێتنام و رووسیا و ته‌نیا %12ى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا یه‌ك كانى هه‌یه ئه‌ویش له كالیفۆرنیایه بۆ به‌رهه‌مهێنانى پوخته‌ى كانزا ده‌گمه‌نه‌كان، دواتریش ره‌وانه‌ى چینى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ئاماده بكرێن، هۆكارى ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ریكایش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاماده‌كردنى ئه‌و كانزایه زیانێكى گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له‌م زیانانه دوور بێ.
ئامرازێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه
به كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى زه‌وى ده‌گوترێ "ڤیتامینى كیمیا" به‌هۆى ئه‌و خه‌سڵه‌ته كیمیاییانه‌ى له‌م كانزایانه هه‌یه، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانى وه‌ك كۆمپیۆته‌ر و مۆبایل و ته‌له‌ڤزیۆن ده‌توانرێت بچووكتر و سوووك به‌رهه‌م بهێنرێن، هه‌روه‌ها ئه‌م كانزایانه نهێنییه‌كان بۆ پێشخستنى شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆن، به‌هۆى ئه‌وانه‌وه وێنه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن بێگه‌ردتر و روونتر ده‌رده‌كه‌ون.
كۆمپانیاى ئه‌پڵى ئه‌مه‌ریكى وه‌ك ته‌واوى كۆمپانیاكانى تر‌ى كه‌رتى ئه‌لیكترۆنى له دروستكردن و پێشخستنى كامێرا و هێدفۆن، پشت به كانزا ده‌گمه‌نه‌كانى زه‌وى ده‌به‌ستێ. كۆمپانیاكه باسى له‌وه‌ى كردووه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت ئه‌م كانزایانه له رێى پرۆسه‌ى دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌ده‌ست بێنێ، چونكه خۆیان رێژه‌یان كه‌مه.
جا‌و زى شون كه توێژه‌رێكى چینییه له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى جه‌زیره ده‌ڵێ، "خاڵى به‌هێزى چین له كێبه‌ركێیه‌كه له‌وه‌دایه به هه‌رزانترین نرخ ئه‌و كانزایانه ده‌نێرێته بازاڕه‌كانى دنیا، هه‌روه‌ها به‌رگه‌ى ئه‌و ژه‌هراویبوونه ده‌گرێت كه یاوه‌رى ده‌رهێنان و ئاماده‌كردنى ئه‌و كانزا ده‌گمه‌نانه‌ى زه‌وى ده‌بن".
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "ئه‌و به‌شه‌ى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له چینه‌وه هاورده‌ى ده‌كات ته‌نیا %10ی هه‌نارده‌ى چین ده‌بێت له كانزاكان".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ په‌كین د‌رك به خاڵه به‌هێزه‌كانى خۆى ده‌كات له‌و شه‌ڕه‌ى كه له دژى واشنتن به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بۆیه ئه‌گه‌رى هه‌یه چین هه‌نارده‌ى خۆى له كانزا ده‌گمه‌نه‌كان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سنووردار بكات، ئه‌مه‌یش گوشارێك ده‌بێ به‌سه‌ر ئابوورى ئه‌مه‌ریكا و دنیا، چونكه ئه‌م كانزایانه جگه له ده‌گمه‌نییان له بوارى پشه‌سازى ته‌كنه‌لۆجى و سه‌ربازى زۆر گرنگن.
ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌ها كانزا ده‌گمه‌نه‌كان، به‌هۆى شه‌ڕى بازرگانى له نێوان دوو گه‌وره‌ترین ئابوورى دنیا، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پشكى ئه‌و كۆمپانیایانه به‌رز بێته‌وه كه له بوارى ئاماده‌كردنى ئه‌و كانزایانه كار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه شى چین پینگى سه‌رۆكى چین به‌مدواییه سه‌ردانى كرد، له‌وێ داواى كرد زیاتر داهێنان بكرێت و پێشكه‌وتنى ته‌كینكى له كۆمپانیاكه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى هێزى ركابه‌رى كۆمپانیاكانى چین زیاتر بێت.
هه‌ژموونى چین له بوارى به‌رهه‌مهێنانى كانزا ده‌گمه‌نه‌كان و یه‌ده‌گه‌كه‌ى، له رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى دروست كردووه، چونكه كاتێك چین له ساڵى 2010 بڕى هه‌نارده‌كردنى ئه‌م كانزایانه‌ى بۆ 30 هه‌زار تۆن كه‌م كرده‌وه، نرخه‌كه‌ى له بازاڕه‌كانى دنیا خراپ بوو، ئه‌وكاتیش تێكراى به‌رهه‌مه‌كه‌ى له چین ده‌گه‌یشته 120 هه‌زار تۆن.