هێرشی ئه‌لیكترۆنی، بووه‌ته نوێترین قۆناغی ململانێی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژیی نێوانیان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی دوایی، هێنده‌ی تر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر كه‌رتی پیترۆكیمیای ئێرانی زیاد كردووه، هێنده‌ی تر جه‌نگی سیرانی خه‌ست و سه‌خت بووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی حوزه‌یرانه‌وه، ئه‌مه به ته‌واوی ده‌بینرێ و به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه چاودێرییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌ریا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، زیاتر هه‌ڵی كشان.
هێرشی سیبرانی چییه؟
به سێ خاڵ، ده‌توانین پێناسه‌ی هێرشی سیبرانیمان بۆ ده‌ربكه‌وێ، وه‌ك له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: هێرشكردنه سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت له ڕێی هاككردنی تۆڕه‌كان یان پڕكردنی ئینته‌رنێت به زانیاریی چه‌وت و دروستكردنی شڵه‌ژان له ناو به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتدا، یان ته‌نانه‌ت له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ تێكدانی ئه‌و تۆڕانه.
دووه‌م: به‌رگریكردن له‌و تۆڕه ئینته‌رنێتانه له هه‌ر هێرشێكی هاككه‌رانی ده‌ره‌كی له ڕێی دروستكردنی دیواربه‌ندی به‌هێزه‌وه و پاسه‌وانی ئه‌لكترۆنی دابنرێ و له ڕێی پڕۆگرامی پێشكه‌وتووه‌وه بتوانی سه‌ردانیكه‌ره هێرشبه‌ره هاككه‌ره‌كان بدۆزیته‌وه و ده‌ریان بكه‌یت.
سێیه‌م: چاودێریكردنی ئینته‌رنێتی به‌رانبه‌ر له ڕێی سیخوڕیی ئه‌لكترۆنییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی جووڵه‌كانی ئاشكرا بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه‌كانی كۆپییه‌ك لای خۆت دانێی به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرشی بكه‌یته سه‌ر كه هه‌ندێكیان زانیاریی سه‌ربازی و هه‌واڵگرین. له هه‌ندێك وڵات هێزی ئه‌لیكترۆنییان ئه‌وه‌نده به‌هێزه، خۆیان ده‌رگه‌یه‌كی بچووك بۆ سیخوڕی به‌رانبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وا هه‌ست بكه‌ن هاتوونه‌ته ژووره‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆی چوون هه‌مووی درۆیه و تێیدا زانیاریی تۆقێنه‌ر به به‌رانبه‌ر ده‌به‌خشن.
جۆری هێرشه‌كان:
به‌ربڵاوترین هێرشه سیبرانییه‌كان بریتییه له هێرشی نه‌هێشتنی خزمه‌تگوزاری یان هێشی لێسه‌ندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كان (Distributed Denial of Service) ئه‌ویش بریتییه له پڕكردنی ماڵپه‌ڕه‌كان به داتای ناگرنگ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خاو ببێته‌وه و به‌كارهێنه‌ر ناتوانێ بیكاته‌وه.
یه‌كێكی تر له جۆره‌كانی ئه‌و هێرشانه پێی ده‌گوترێ: كه‌سێك له ناوه‌ند (Man In The Middle) ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی هێرشبه‌ر بكه‌وێته پێوه‌ندیی نێوان دوو به‌كارهێنه‌ره‌وه و ڕای بگرێ و خۆی كۆنتڕۆڵی بكات و زانیاریی دابنێ یان ده‌ستكاریی زانیاری بكات.
جۆرێكی تریش هه‌یه پێی ده‌گوترێ ڕاوكردنی فێڵ (Phishing Attacks) ئامانجیش لێی ده‌رهێنانی ناو و پاسوۆرد و زانیاریی كارتی بانكی و زۆری تره، ئه‌مه‌ش له ڕێی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه كه وا هه‌ست ده‌ی زۆر جێی متمانه‌یه به‌ڵام وا نییه.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" و ماڵپه‌ڕی "یاهوو نیوز" ئاشكرای ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ویستبووی هێرشی سه‌ربازی بخاته سه‌ر ئێران له‌پای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه چاودێرییه‌كه‌یان له گه‌رووی هورموز، پێشتر به نهێنی داوای له سه‌ركردایه‌تییه سیبرانییه‌كان كردووه هێرشی ئه‌لیكترۆنیی تۆڵه بكه‌نه سه‌ر ئێران.
له دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، له هێرشێكی سوپای سیبرانیی ئه‌مه‌ریكیدا، سیسته‌می هه‌موو مووشه‌كه ئێرانییه‌كان په‌كخراوه به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكی هیچی له‌سه‌ر نه‌گوتووه. ئه‌مه زانیاریی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆسته.
ماڵپه‌ڕی یاهوو نیوزیش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی تر دا كه بۆ سه‌ر تۆڕی سیخوڕیی ئێرانی كراوه و له ڕێی كه‌شتییه‌كانی گه‌رووی هورمزه‌وه بووه، ئه‌وانیش به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراون.
واشنتن پۆست ده‌ڵێ، هێرشه سیبرانییه‌كان به شێوه‌ی پلانێكی درێژخایه‌نی چه‌ند هه‌فته‌یی كراوه و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌وه پێشنیازه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌م هێرشبه‌رانی ئه‌لیكترۆنی تا بكرێته سه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و بڕیاریشه له مانگی داهاتوو كۆمه‌ڵێ هێرشی دیكه‌شیان بكرێته سه‌ر.
له به‌رانبه‌ردا، كۆمپانیاكانی سیكویریتیی ئێرانی بڵاویان كرده‌وه، ئه‌وان هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا زۆرتر كردووه و ده‌یانه‌وێ له داهاتوودا هه‌نگاوی گه‌وره بنێن.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆردایه و داهاتووشی ناڕۆشنه، جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كیی گرژییه‌كه‌ش ئێران و سعوودیه نییه، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا خۆی جه‌مسه‌ری به‌رانبه‌ری ئێرانه، ئه‌مه‌ش جه‌نگی سه‌ر عێراق و له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام به‌بیری خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه.
له مانگی ئایاری ڕابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووڵه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان كردبوو، ئێران مووچه‌كی بالیستیی كورتمه‌ودای له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو داناوه و ئامانجیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بووه.
واشنتن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا، فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن"ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا كه هه‌ڵگری چه‌ندان فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی وه‌ك B52 و مووشه‌كی دوورمه‌ودایه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا هه‌زار و 500 سه‌ربازی نارد كه ئه‌ركیان به‌رگرییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك چۆن دۆناڵد تره‌مپ كاتی هێنانی ئه‌و فڕۆكه‌هه‌ڵگره ڕای گه‌یاندبوو.
ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان واشنتن و تاران، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به ته‌واوی لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بووه‌ته باس و چاوه‌ڕوانی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران خرایه لیستی تیرۆر و وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ژمار كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌ی ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز واژوویان كرد واشنتن لێی پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها زیادكردنی سزا ئابوورییه‌كان و فرۆشتنی زیاتری چه‌ك به سعوودیه و ئیمارات و ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازیی لینكۆڵن بۆ كه‌نداو و ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز و زۆری تر.