هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی
هاوین كێشه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان لە سلێمانی دروست ده‌بێت و له ئێستاشدا
به‌شێك له په‌مپه‌كانی گه‌یاندنی ئاو له دوكانه‌وه بۆ سلێمانی له‌كار كه‌وتوون
و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كرێت
كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان
لە شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند شاره‌دێیه‌كی ده‌وروبه‌ری له دوكانه‌وه دابین
دەکرێت كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێ
دەگات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراور گرفتی ئاوی خواردنه‌وه چاره‌سه‌ر بكەن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی حوزه‌یران، ره‌مه‌زان نامیق ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كێشه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی
سلێمانی دروست بووه له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه‌ش بۆ چه‌ند
مانگێك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك وه‌رزی گه‌رما ده‌ستی پێكرد، گرفتی گه‌وره
ئه‌وه‌یه ئه‌و كێشه‌یه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و تا ئێستا چاره‌سه‌ری یه‌كجاری
بۆ نه‌كراوه.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، ئه‌مساڵ گرفته‌كه زیاتر بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و په‌مپ و
ترومپایانه‌ی كه كاریان هه‌ڵدانی ئاوه له خه‌زانه‌كانه‌وه، له‌كار كه‌وتوون و
ئه‌وه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی
ئه‌و په‌مپانه وه‌ك پێویست ناتوانرێت ئاو بۆ ماڵان به‌ربدرێته‌وه و بڕی پێدانی
ئاو كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامەکەی ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای سلێمانی دەڵێ، له‌كۆی ئه‌و په‌مپ و ترومپایانه‌ی له دوكانه‌وه بۆ ئاو سلێمانی هه‌ڵده‌ده‌ن كه ژماره‌یان 56 په‌مپ ده‌بێت، له ئێستادا 30 په‌مپیان له‌كار كه‌وتوون، هه‌روه‌ها گرفتی
چاكسازی له تۆڕ و هێڵه‌كانی ئاو یه‌كێكی تره له گرفته‌كان چونكه ئه‌و هێڵانه‌ی
گه‌یاندنی ئاو كۆن بوون و به‌رده‌وام پێویستییان به چاكسازی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش
پێویسته بودجه‌یه‌كی ساڵانه ته‌رخان بكرێت بۆ ئاوی سلێمانی تا كاری چاكسازی پێ
بكات.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری
راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی بۆ "وشه" رای دەگەیەنێت، له ئێستادا هیچ قسه‌یه‌كمان
له‌سه‌ر گرفتی په‌مپه‌كان نییه، به‌ڵام دابه‌شكردنی ئاو له شاری سلێمانی ئاساییه
و هه‌فته‌ی پێشوو هه‌ندێ گرفت به‌هۆی پیسی و لم له هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوی
دوكان بۆ سلێمانی هه‌بوو ده‌ستمان به پاكکردنه‌وه كرد و دواتر دابه‌شكردن ده‌ستی
پێ كرده‌وه.
دووپاتی دەکاتەوە، له
ئێستادا رۆژانه دابه‌شكردنی ئاو له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه جیاوازه‌كانی شار هه‌یه و
ئاوی سه‌رچناریش ده‌گاته هاووڵاتییان و گرفتێكی نییه.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له رێگه‌ی بۆری هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می
دوكان بۆ سلێمانی دابین ده‌كرێت و به‌شێكیشی له رێگه‌ی ئاوی سه‌رچنار دابین ده‌كرێت،
به‌ڵام ئاوی سه‌رچنار له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی وشكبونی ئاوه‌كه، پێدانی
به ماڵان كه‌م ده‌بێته‌وه یان به ته‌واوی راده‌گیرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی