مەرج نییە هەموو كاتی رۆژت بە دانیشتن بەسەر بەریت، ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆردابنیشیت ئەوە لەش تووشی چەند مەترسییەك دەبێتەوە، زۆر لەو مەترسییانە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بەلەش.
زۆر دانیشتن بەدیار تەلەڤزیۆن یان كۆمپیوتەرەوە بیرۆكەیەكی باش نییە، لێرەدا باس لە زیانەكانی زۆر دانیشتن دەكەین لەسەر
لەش.
یەكەم: دەبێتە هۆكارێك بۆ قەڵەوی، بەدڵنیاییەوە زۆر دانیشتن هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست. چونكە لەش لە سووتاندنی كالۆری دەوەستێت و كالۆری بەكارنەهاتوو دەگۆڕێت بۆ چەوری لەلایەن لەشەوە. زیاد بوونی كێش و قەڵەوی دەتوانێت كار لە رووخسار بكات و چەندان گرفتی تەندروستی تر دروست بكات و دەبێتە هۆكارێك بۆ شەكرەی جۆری دووەمی و نەخۆشیی دڵ.
دووەم: ئازاری جومگەكان، ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر جومگەكانی لەش نەجووڵێن تووشی هەڵئاوسان و ئازار دەبن. بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان زۆر دانیشتن بە درێژایی رۆژ دەبێتە هۆكارێك بۆ ئازاری پێیەكان و هەوكردن و رەقبوون. سەدان جۆری هەوكردنی تر. باشترین رێ بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی كەمپتەوی و بەهێزبوونی ئێسك باشتر وایە جووڵەی زیاتر بكرێت.
سێیەم: كەمپتەوی ئێسك، هەموومان دەزانین كە ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بەكالیسیۆم گرنگن بۆ هێشتنەوەی ئێسك. بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان زۆر رۆیشتن بە پێ یەكێكە لە باشترین ئەو رێیانەی كە ئێسكەكان دەپارێزێت لە بێهێزی لە داهاتوودا.
چوارەم: خەمۆكی، خواردنی ژەمێكی ئاسایی و راهێنان رێیەكی باشە بۆ كەمكردنەوەی میزاج و باشتركردنی. هۆرمۆنەكانی دڵخۆشی لە مێشكدا زیاد دەكات. ئەگەر بە درێژایی رۆژ دابنیشیت بێگومان لەش تووشی خەمۆكی دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست و متمانە بەخۆبوون كەم دەكاتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروون دروست دەكات.
پێنجەم: بەرزی پەستانی خوێن، پەستانی خوێن بەشێوەیەكی ئاسایی نابێت لە 120 بۆ 80 ملم زیاتر بێت، ئەگەر زیاتر بوو بە بەرزی پەستانی خوێن دادەنرێت. بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆكارێك بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن جگە لەوەش كار لە گورچیلەكان دەكات لەگەڵ چاودا و دەبێتە هۆی دەركەوتنی چەند نەخۆشییەك لە چاوەكاندا.