سپێنەی هێلكە خۆراكێكی كالۆری نزمە. تەنیا 17 تێدایە لە هێلكەیەكی تەواودا. هیچ جۆرە چەورییەكی تێدا نییە باشە بۆ ئەو كەسانەی كۆڵیسترۆڵیان بەرزە یان دووچاری نەخۆشی شەكرە و دڵ بوون.
سپێنەی هێلكە شەكر و كاربۆهیدراتی تێدا نییە. لێرەدا باس لە گرنگی سپێنەی هێلكە دەكەین بۆ لەش بەهۆی بوونی شەو پێكهاتانەی كە تێیدایە چ سوودێك بەلەش دەگەیەنێت. چ پێكهاتەیەكی خۆراكی بە لەش دەدات.
یەكەم: مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، لە یەك سپێنەی هێلكەدا نزیكەی 54 مگ پۆتاسیۆم هەیە، كە ئەلیكترۆلایتێكی گرنگە و تاكە كانزایە كە تەندروستی ئێسك باشتر دەكات و دڵ دەپارێزێت. بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە لە زانكۆی بنكەی پزیشكی مێرەلەند، دەركەوتووە كە پۆتاسیۆم توانای هەیە پەستانی خوێن نزم بكاتەوە و رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات. هەروەها بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لە ساڵانی پێشوودا بڵاو كراوەتەوە لەسەر پۆتاسیۆم، دەركەوتووە ئەگەر رۆژانە چوار مگ پۆتاسیۆم بەكار بهێنرێت، ئەوە مەترسییەكانی تەسكبوونەوەی بۆڕیی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی %37 كەم دەبنەوە.
دووەم: گەشەكرنی ماسولكە، سپێنەی هێلكە بڕێكی باش پرۆتینی تێدایە كە گرنگە بۆ گەشەكردنی ماسولكەكان. وەبەكارهێنانی ئاسایی سپێنەی هێلكە رێ لە شەكەتی ماسولكەكان دەگرێت و ماسولكە بەهێز دەكات و بەرگری باشتر دەكات.
سێیەم: تەندروستی ئێسك، سپێنەی هێلكە بڕێكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە. ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم باشن بۆ تەندروستی ئێسك. سپێنەی هێلكە ئەگەر رۆژانە بەكار بهێنرێت ئەوە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات و هەروەها مەترسییەكانی شكست و كەمپتەوی ئێسك كەم دەكاتەوە. یارمەتی درێژكردنەوەی تەمەنی ئێسك و جیری ئێسك دەدات.
چوارەم: تەندروستی پێست باشتر دەكات، هێلكە كۆلاجینی تێدایە بەتایبەتی لە سپێنەكەیدا یان لە پەردەی سپێنەی هێلكەدایە، كاتێك سپێنە و زەردێنە لێك جیا دەكرێنەوە ئەو پەردەیەی كە دەوری هێلكەكەی داوە تێكەڵ بە سپێنەی هێلكەكە دەبێت، بڕێكی باش كۆلاجین بۆ سپێنەی هێلكەكە زیاد دەكات. بەهۆی بوونی پرۆتین و پێكهاتەی خۆراكییەوە دەتوانرێت سپێنەی هێلكە وەك ماسكێك بۆ پێست بەكار بهێنرێت. سپێنەی هێلكە پارێزگاری لە پێست دەكات دژی چرچبوون و تیشكی یووڤی. بەهۆی ترشی هایەلەرۆنیك و كۆلاجین و پرۆتین و پێكهاتەی خۆراكی لە سپێنەی هێلكەدا یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو چرچانە دەدات كە بەهۆی تیشكی خۆرەوە دروست دەبێت.
پێنجەم: ئاستی ئەلیكترۆلایت بەرز دەكاتەوە، پۆتاسیۆم بەهەمانشێوەی سیدیۆم یارمەتی دەدات لە ئەلیكترۆلایتی لەشدا. بەم شێوەیە رێ لە جەڵتە دەگرێت و كاری ماسولكەكان باشتر دەكات و تەندروستی دڵ دەپارێزێت. هەروەها ئەلیكترۆلایت یارمەتی پاراستنی خانەكان دەدات شلە هاوسەنگ دەكات. بەم شێوەیە پەستانی خوێن رێكدەخات لە رێی سۆدیۆمەوە.