قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی ئامێری بڵنگۆی بۆ دووكان و فرۆشیاران لە شارەكەدا دەركرد و دووپات لەوە دەكاتەوە كە بەكارهێنانی ئەو ئامێرە سزای لەسەرە.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ی حوزەیران، قایمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، بەكارهێنانی ئامێری تایبەت بە بەرزكردنەوەی دەنگ (بڵندگۆ) لەلایەن بەشێك لە دووكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوە و خۆراك لە بازاڕ و گەڕەكەكاندا بووە بەدیاردە ئەمەش بێزاری هاووڵاتییانی لێ كەوتووەتەوە.
ڕوونیشیان كردووەتەوە كە بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی بڵندگۆكانیان داوە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكان و پۆلیسی رێكاری و لایەنە پێوەندیدارەكانی تر چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكات ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دەست بەسەر 119 بڵندگۆدا گیراوە كە بوونەتە هۆی نانەوەی كێشە و ئاژاوە و دروستكردنی ژاوەژاو لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی.