كۆمپانیای هۆندا له پێشانگاكانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی 2020 بیخاته بازاڕه‌وه كه تا ئێسته هیچ له‌و مۆدێله‌ی دروست نه‌كردووه، جگه له‌وه‌یش گه‌وره‌ترین به‌هێزترین بدی بۆ داناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه نوێترین ئۆتۆمبێلی به‌ناوی "palisade" ه‌وه نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌ترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بۆدییه كه تا ئێسته دروستمان كردبێ.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه و بزووێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه و له‌باره‌ی نرخهكهیشییهوه هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.