هۆرمۆنەكان رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە لەشماندا وەك رێكخستنی میزاج و رێكخستنی كێش و كاری لەش. بۆیە پێویستە دڵنیا ببینەوە كە لەشمان بڕی پێویست لە هۆرمۆنەكان بەرهەم بهێنێت. كاتێك بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان ناهاوسەنگ بێت لە لەشدا لەش تووشی چەندان گرفتی جۆراوجۆر دەبێتەوە. وەك زیادبوونی كێش و ناجێگیری باری دەروونی و تەنانەت گرفتەكانی زاوزێ. ئەگەر بتەوێت ئاستی هۆرمۆنەكانت رێك بخەیت ئەوە پێویستە ئەم خۆراكانە لە ژەمە خۆراكییەكاندا هەبێت كە یارمەتی رێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش دەدەن
بەشێوەیەكی گشتی.
یەكەم: زەیتی گوێز هیند، یەكێكە لەو زەیتانەی كە ترشی لاوریكی تێدایە، پێست باشتر دەكات و پشتگیری بەرهەمێهانی هۆرمۆن باشتر دەكات. بەكتریا و ڤایرۆس لەناو دەبات. یارمەتی بەهێزكردنی وزەی لەش دەدات و زەیتی گوێز هیند ئاسانە بۆ هەرسكردن تەنانەت میتابۆلیزم باشتر دەكات.
دووەم: برۆكلی، یەكێكە لە سەوزە پڕ گەڵاكان و توانای زیادكردن و رێكخستنی هۆرمۆنە سێكسییەكانی هەیە بەتایبەتی ئیسترۆجین. كە هۆرمۆنێكی گرنگە لە ژناندا. بەتایبەتی بۆ سیستمی زاوزێ. كاتێك بڕی زیاد لە پێویستی ئیسترۆجین لە لەشدا هەبێت ئەوە لەش تووشی زیادبوونی كێش و كەمپتەوی و ناڕێكی سوڕی مانگانە دەبێتەوە. بوونی ریشاڵ لە برۆكالیدا یارمەتی رێكخستنی ئیسترۆجین دەدات.
سێیەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە یارمەتی رێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش دەدات و بەهۆی بوونی ئەو چەورییە زۆرەی كە تێیدایە، مژینی پێكهاتەی خۆراكی باشتر دەكات. بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم و ڤیتامین ئی و ترشی فۆلیك و ریشاڵ و مەگنیسیۆم و كۆمەڵەی ڤیتامین بی تێدایە كە هەموو ئەمانە پێویستن بۆ رێكخستنی هۆرمۆنەكان لە لەشدا. دەتوانرێت وەك میوە بخورێت یان لەگەڵ زەڵاتە تێكەڵ بكرێت بۆ ئەوەی پێكهاتەی خۆراكی زیاتر بچێتە لەشەوە و یارمەتی رێكخستنی هۆرمۆنەكان بدات.
چوارەم: هەنار، بە یەكێك لە میوە زستانە بەسوودەكان دادەنرێت و چارەسەری چەندان گرفتی جۆراوجۆری لەش دەكات. بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان رێكدەخات. هەر لە گوڵ و تۆوەكەی و شەربەت و تەنانەت توێكڵەكەی سوودی تایبەتی خۆی هەیە و ترشی چەوری سوود بەخشی تێدایە، یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات و زۆر هۆرمۆن لە لەشدا رێكدەخات و یارمەتی رێكخستنی سوڕی مانگانە دەدات. هاوسەنگی هۆرمۆنەكان زۆر گرنگە بۆ گشت تەندروستی. میزاج باشتر دەكات و كێش بە دروستی دەهێڵێتەوە و زۆر كاری گرنگ لە هۆرمۆنەكان باشتر دەكات.