جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری - وەزیری دارایی بەشداری كۆبوونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات لە قاهیرە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەكەی، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لە میسڕ بەشداری كۆبوونەوەی لەناكاوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كرد كە لەبارەی دابینكردنی چارەسەری گرفتی ئارامی و ئاسایشی جیهانی و پاڵپشتیكردنی بودجەی دەسەڵاتی فەڵەستین وبەرەنگاربوونەوەی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە بەسەر گەلی فەڵەستین سەپێندراوە رێكخرابوو.
لەكاتی گەیشتنی بۆ قاهیرە د.فوئاد حوسێن بۆ میدیاكان رای گەیاند، بۆ دووپاتكردنەوەی هاوهەڵوێستیمان لەگەڵ هاوكاران لە وەزیرانی عەرەب گەیشتوونەتە ئەو كۆبوونەوەیە و بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم كۆبوونەوەیە دەكەن .
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێستمان بۆ پاڵپشتیكردنی كەیسی فەڵەستین وەكو خۆیەتی بەو پێیەی كە پرسێكی عەرەبی وچارەنووسسازە.