بڕیاره ئه‌مشه‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن، به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێ ده‌كرێت.
كانتارۆ سانۆ نۆرا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن، ئه‌مشه‌و به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر پێدانى قه‌رز به حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى كه‌رتى كاره‌با.
سۆنۆرا ئه‌مڕۆ سه‌ردانى شارى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕێكه‌وتننامه‌ى پێدانى قه‌رز بۆ باشتركردنى كه‌رتى كاره‌باى عێراق واژوو كرد.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندان به‌رپرس و سه‌رۆكى وڵاتانى دنیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، له‌وانه فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فڕه‌نسا، بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ژانین هێنیس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بوو.