نۆڤا پێنج پرۆ یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كانی هواوی كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه بۆ ناوازه‌یه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "نۆڤا پێنج پرۆ" بڵاو كرده‌وه كه جوانترین دیزاینی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیسته‌م، جگه له‌وه‌یش ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرێت چونكه خاوه‌نی سێ كامێرایه و هه‌ر كامێرایه‌كیش لێنزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه كامێراكانی دواوه‌ی 30 مێگاپێكسڵن كه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌ی ناوازه بگرن و ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هواوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئابلۆقه‌ی خراوه‌ته‌سه‌ر.
هواوی سه‌باره‌ت به خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه ده‌ڵێ، نۆڤا پێنج پرۆ خاوه‌نی ڕامی هه‌شت گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G بۆ داده‌نرێت كه خێراترین سیسته‌می ئینته‌رنێتییه و پاترییه‌كه‌یشی 3500 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.