به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2016 ئه‌نجام دراوه، تێیدا به وردی له‌باره‌ی پێوه‌ندی كار و سه‌عاته‌كانی كاركردن و جۆری كار و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤی كۆڵیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی 40 ساڵه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌فتانه زیاتر له 30 سه‌عات كار بكه‌ن، ئه‌وا زیانی گه‌وره به‌ر مێشكیان ده‌كه‌وێت.
ناوه‌نده زانستی و ده‌روونییه‌كان به‌رده‌وام توێژینه‌وه و ڕاسپارده و ڕێنمایی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاكان ده‌رده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ژیانی كرێكاران و ئه‌وانه‌ی
كار ده‌كه‌ن، له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان هه‌م له ڕووی ئابووری و هه‌م له ڕووی ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌وه باشتر بێت، بۆیه هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن به وردی و ڕێكی كات به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌وا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی ملبۆرنی ئوسترالی كردوویه‌تی و تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 40 ساڵه‌وه‌یه پێویسته هه‌فته‌ی ته‌نیا سێ ڕۆژ كار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ییشی له نێوان 50 بۆ 60 ساڵن نابێ له دوو ڕۆژ زیاتر كار بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك و ته‌ندروستیان دروست ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سه‌عاتانه زۆرتر بوو له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌وا به ته‌واوی دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و زیانی زۆر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
زانایان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه زۆر كاركردن له ته‌مه‌نێكی زۆردا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مێشك به ته‌واوی لاواز ببێ و هه‌ستی په‌ی پێ بردن و توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ڕوو له كزی بكات، بۆیه ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كاركردن و جۆری كار و كاته‌كانی له هه‌فته‌یه‌كدا زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزر و مێشكی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه زانكۆی ملبۆن شه‌ش هه‌زار و 500 ژن و پیاوی سه‌رووی 40 ساڵی به نموونه وه‌رگرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردوون، تا بزانێ كاركردن و كاته‌كانی كار له هه‌فته‌یه‌كدا چ كاریگه‌ری به‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی و ته‌ندروستی و عه‌قلی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
پرۆفیسۆر كۆلین ماكنزی له زانكۆی كیو كه یه‌كێك بوو له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و ژن و پیاوانه سه‌ره‌تا له سێ ئاسته‌وه پێوانه‌ی مێشكیان كرا، پێوانه‌ی یادگا و بیركردنه‌وه، خوێندنه‌وه، دواتریش هه‌ستی په‌ی پێ بردن، له‌و سێ حاڵه‌ته‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ری ئه‌نجام دا، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه 25 تا 30 سه‌عات كاركردنی كه‌سانی سه‌رووی 40 ساڵ نه‌ك هه‌ر زیانی بۆ مرۆڤه‌كان نابێ، به‌ڵكوو تواناكان و ئاستی زانینیشی به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی ئه‌و كاته بن له هه‌فته و كاری تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی توانا و ئاستی زانینیشتان باشتر ببێ و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كاركردن تا ئاستی 50 تا 60 سه‌عات له هه‌فته‌یه‌ك دا، زۆر كێشه بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات و هیچ بوارێكی بۆ بیركردنه‌وه و تێكه‌ڵبوون و گه‌ڕان و گه‌شت و سه‌ردانی و بازاڕكردن ناهێڵێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به ته‌واوی مرۆڤ گۆشه‌گیر ده‌كات و تواناكانی مێشكی له‌ناو ده‌بات و ده‌بێته هۆی ماندوویه‌تی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام، له‌م دۆخه‌یش دا مێشكی مرۆڤ توانا و چالاكییه‌كانی بۆ زانین و فێربوون كه‌م ده‌بێته‌وه و تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت.
توێژه‌ران ده‌لێن، هیچ جیاوازییه‌ك له‌باره‌ی سه‌عاتی كاركردنی ژنان و پیاوان له هه‌فته‌یه‌ك بوونی نییه، به‌ڵكوو كاریگه‌رییه‌كان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه یه‌كسانن، بۆیه پێویسته له داهاتوو سیسته‌می كاركردنی مرۆڤ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و به جۆرێك دابڕێژرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ خواست و ته‌ندروستی مرۆڤ یه‌ك بگرێته‌وه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی مێشك، كه یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان و سه‌ره‌نجام مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و له‌بیرچوونه‌وه ده‌كات.
پێدانی مۆڵه‌تی ماوه درێژیش ساڵی جارێك كارێكی گرنگه و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به ڕوونی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه و ئاماژه‌ی داوه، كه له ئوسترالیا كارمه‌ندان ساڵانه بۆیان هه‌یه چوار هه‌فته مۆڵه‌ت بن و خه‌ریكی گه‌شت و گه‌ڕان بن، ئه‌مه‌یش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ئه‌و كاته له ژاپۆن له چوار هه‌فته‌یش زیاتره، به‌ڵام له وڵاتانی تریش هه‌یه كاته‌كه زۆر له چوار هه‌فته كه‌متره، بۆیه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رچه‌ند دۆخ و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كارمه‌ندان بڕه‌خسێنرێت، كارێكی نموونه‌یی و جیاواز ده‌بێ، له كۆتاییدا كۆمپانیاكان تووشی پێدانی بیمه‌ی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیشیان نابن، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژانه و هه‌فتانه دابڕێژن.