گولی تولیپ به یه‌كێك له سه‌یرترین داتهپینهكانی ئابووری و داڕمانی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران له هۆڵه‌ندا هه‌ژمار ده‌كرێ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1593 ئه‌و جۆره گوڵه له توركیاوه گه‌یشته هۆڵه‌ندا، به‌هۆی جوانی و سهرنجڕاكێشیهكهی و خواستی زۆری خه‌ڵك له‌سه‌ری، سه‌رمایه‌داران به لێشاو خه‌ریكی كڕین و چاندنه‌وه‌ی ئه‌و گوڵه بوون، به جۆرێك نخری نه‌مامێكی ئه‌و گوڵه گه‌یشته چوار هه‌زار فلۆرینسی هۆڵه‌ندی، كه دراوی ئه‌و كاته‌ی هۆڵه‌ندا بوو، پاشان ڤایرۆسێك بڵاوبووه‌وه، سه‌رجه‌م گوڵه‌كانی له‌ناوبرد و زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به وڵاته‌كه گه‌یاند.
ئه‌و گوڵه به‌هۆی جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان ده‌هێنرایه هۆڵه‌ندا، خه‌ڵكی به شوێنی ده‌گه‌ڕان و بووه مۆده‌یه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه و هه‌موو ماڵێك ده‌یه‌ویست ئه‌و جۆره گوڵه‌ی هه‌بێت، بۆیه خواست له‌سه‌ری یه‌كجار زۆر بوو، كاتێك سه‌رمایه‌داران بینیان قازانجی زۆر له‌و گوڵه هه‌یه، كه‌وتنه كڕینه‌وه و خه‌رجكردنی پاره‌كانیان له بازرگانی و دووباره چاندن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و گوڵه له هۆڵه‌ندا.
كاتێك بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش ڕوویان له كڕینی ئه‌و گوڵه كرد، نرخه‌كه‌ی یه‌كجار به‌رز بووه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینی نه‌ده‌كرا، بۆیه نرخی نه‌مامێكی ئه‌و گوڵه گه‌یشته چوار هه‌زار فلۆرینس، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك به ناوی Mosic له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زۆربه‌ی نه‌مامه‌كانی ئه‌و گوڵه له هۆڵه‌ندا له‌ناوچوون، نرخه‌كه‌یشی به یه‌كجاری داته‌پی و به هیچ جۆرێك به‌رز نه‌بووه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی زیانێكی گه‌وره بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه پاره‌ی زۆریان له كڕینی ئه‌و گوڵه خه‌رج كردبوو، تا قازانجی لێ بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه‌ی ڤایرۆس و زیانی گه‌وره‌ی هۆڵه‌ندییه‌كان له كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به‌و گوڵه، به‌ڵام به‌هۆی جوانی ڕه‌نگه‌كه‌ی و بۆن و شێوه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌سبه‌رداری نه‌بوون، ڤایرۆسه‌كه ته‌نیا هێرشی ده‌كرده سه‌ر گوڵه‌كه‌ی و نهمامهكهی به ته‌واوی له‌ناو نه‌ده‌برد، بۆیه نرخه‌كه‌ی ڕووی له دابه‌زین كرد و خواستیش له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوو له زیاد كرد.
زیانه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا له مامه‌ڵه‌كردن به‌و گوڵه هێنده زۆر بوو، به جۆرێك له مێژوودا نووسراوه، كه هۆڵه‌ندییه‌كان گه‌نجینه‌ی خۆیان له كڕینی گوڵێكی بیانی خه‌رج كرد، به بڕوای ئه‌وان جوانی گوڵه‌كه و بۆن و شێوه‌كه‌ی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئارامی و خۆشبه‌ختی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی گوڵه‌كه پاش هێرشی ڤایرۆسه‌كه 20 هێنده ڕووی له كه‌می كرده‌وه.
ئه‌و گوڵه ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له هۆڵه‌ندا دروست كرد، چونكه ژماره‌ی فرۆشیارانی ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له زیادبوون ده‌كرد و گه‌یشته ئاستێك كه فرۆشیاران له كڕیاران زیاتر بوون، به‌هۆی زیانه گه‌وره‌كه‌یش ئاڵۆزییه‌كی زۆر دروست بوو، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌و كات هه‌وڵی دا ده‌ستوه‌ردان له دۆخه‌كه بكات و داته‌پینی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له بازرگانی و مامه‌ڵه‌كردن به‌و گوڵه بوه‌ستێنێت، ئه‌مه‌یش به پێدانی 10%ی نرخی گوڵه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكوو كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كرد و وایكرد بازاڕ به ته‌واوی پڕ ببێ له‌و گوڵه.
هۆڵه‌ندییه‌كان گه‌نجینه‌ی خۆیان له ڕێی كڕین و مامه‌ڵه به‌و گوڵه به ته‌واوی به‌تاڵ كرد، بۆیه دواتر ئه‌وانه‌ی پێش هێرشی ڤایرۆسه‌كه‌یش گوڵه‌كانیان به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشتبوو، به‌هۆی ئاڵۆزی و ته‌نگژه‌وه، سه‌رجه‌م پاره‌كه‌یان خه‌رج كرده‌وه، چونكه به گشتی هه‌ڵئاوسان و ته‌نگژه‌ی ئابووری له ولاته‌كه ده‌ستی پێ كرد و كارێكی قورس بوو ئه‌وكات ژماره‌ی زیانه‌كان بخه‌ملێنرێت، چونكه له سنوور به‌ده‌ربوون.
تا دوای ته‌نگژه‌كه هۆڵه‌ندییه‌كان وانه‌یان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی نرخی ئه‌و گوڵه گه‌یشته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و هاوشێوه‌ی هه‌ر گوڵێكی تری ئاسایی له بازاڕ و نه‌مامگه‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، ئیتر تێگه‌یشتن هه‌ر جۆرێك بێ، ئه‌ویش یه‌كێكه له گوڵه جۆراوجۆره‌كان و به ئارامگرتن ده‌توانرێ هه‌مووان ببنه خاوه‌نی، ناكرێ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له نه‌مامێك خه‌رج بكه‌ن، كه ڤایرۆسێكی بچووك سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه هه‌ڵوه‌رێنێت و گوڵه‌كه له‌ناو ببات.
یه‌كێك له ئابووریناسی ئه‌و كاتی
هۆڵه‌ندا دووپاتی كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سیحر له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كرا بێ، بۆنی ئه‌و گوڵه و جوانییه‌كه‌ی هه‌مووانی سه‌رخۆش كرد و به ویستی خۆیان خێرا پاره‌كانیان له كڕینی خه‌رج ده‌كرد، بۆیه وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان دوای ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی خواستی زۆری خه‌ڵك له‌سه‌ر گوڵه‌كه نرخه‌كه‌یان به‌رز نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو قازانجێكی ئاساییان ده‌خسته‌سه‌ر، كه قه‌ره‌بووی هێنان و ماندووبوونه‌كه‌یان بكاته‌وه و له بازاڕه‌كان به‌و نرخه ئاسایییه ده‌یانفرۆشته‌وه، به‌مشێوه‌یه ته‌نگژه‌كه كۆتایی هات، به‌ڵام خواستی هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ گوڵ وایكرد ئیتر وڵاته‌كه‌یان به وڵاتی گوڵ و گوڵزار بناسرێ و ئێسته‌یش ساڵانه به ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانی بكه‌ن.