عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له تویته‌ری فه‌رمی خۆی كشانه‌وه‌ی خۆی و حزبه‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی ئیسڵاح و ئیعمار ڕاگه‌یاند، كه له نێوان چه‌ندان لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی 2018 پێكهێنرا بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له په‌رله‌مان.
حه‌كیم له تویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، دوای بڕیاری سه‌ركردایه‌تی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كه ده‌یانه‌وێ ڕه‌وته‌كه ببێته ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و ده‌ستووری و نیشتمانی، بۆیه بڕیارمان دا ئه‌و هه‌نگاوه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ست به كاری به‌رهه‌ڵستكاری له وڵات بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی باشتر به خه‌ڵك بكرێ و به‌ڵێنیش به خه‌ڵك بده‌ین، كه ئێمه ده‌توانین باشترین خزمه‌تگوازرییان پێشكه‌ش بكه‌ین.
زیاتر گوتی، ڕێز و بایه‌خی زۆرم بۆ ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه هه‌یه كه برایانم له هاوپه‌یمانی ئیسڵاح و ئیعمار به ئێمه‌یان به خشی تا وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ست به‌كار بم و دوای دروستبوونیشی تا ئێسته من سه‌رپه‌شتی و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كه‌م كردووه.
له به‌شێكی تری تویته‌كه‌ی گوتی، هیوادارم ئه‌مانه‌ته‌كه‌م لێ وه‌ربگرنه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كه به برایه‌كی تر له ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی ئیسڵاح و ئیعمار بسپێرن.
له 16ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وتی حیكمه له دوای دانیشتنێكی ئاسایی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به بوون به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سبه‌رداربوون له هاوپه‌یمانی ئیسڵاح.