دوای به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆل، میدیاكان به چڕی كه‌وتوونه‌ته شرۆڤه‌كردنی ئه‌و ڕووداوه و به گورزێكی سیاسی داده‌نێن كه به‌ر ئاكپارتی كه‌وتووه و نهێنی و هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئیمامئۆغلۆیش ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوێنێ یه‌كشه‌می شاره‌وانی
توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئیمامئۆغلۆی لێ كه‌وته‌وه، میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه، ئیمامئۆغلۆ ده‌توانێ كێبه‌ركێی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی 2023ی سه‌رۆكی توركیا بكات.
شاره‌زایان و میدیاكان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆل نه‌بوو، بگره تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌یشی بوو، كه ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره شاره‌داری ئیسته‌نبۆلیان به ده‌سته‌وه‌یه، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی شكسته‌كه‌ی ئاكپارتیش سه‌رجه‌م چاودێرنا هۆكاری ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی توركیای گرتووه‌ته‌وه به خاڵی سه‌ره‌كی شكستی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناو ده‌به‌ن.
له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 2016 توركیا ڕۆژ دوای ڕۆژ له ڕووی ئابوورییه‌وه دۆخی خراپتر و تووشی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی توركیای نیگه‌ران كردووه، بۆیه ئه‌مجاره لایه‌نێكی تریان تاقیكرده‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له ئاكپارتی كه له 2001ه‌وه ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی توركیا بۆ ئه‌و پارته‌یه.