سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی نیگه‌رانی قووڵی خۆی بۆ دۆخی ئه‌سیوپیا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵی كوده‌تا له وڵاته‌كه درا و داوایشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد، كه دان به‌خۆیاندا بگرن و كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و وڵاته‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار نه‌به‌ن.
ستیڤان دوجاریك گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی به ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی داوه، كه سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ست به نیگه‌رانی قووڵ ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه خوێناوییه‌ی كه له پشووی كۆتایی هه‌فته له ئه‌سیۆپیا ده‌ستی پێ كردووه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه به توندی ئه‌و ڕووداوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و داوایش له هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی
ئه‌سیۆپیا ده‌كه‌ین كه كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و كارێك نه‌كه‌ن، كه ئاشتی و ئارامی ئه‌سیۆپیا به ته‌واوی تێك بده‌ن و دۆخه‌كه به هیچ كه‌س بۆ ئارامی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن پاسه‌وانی كه‌سییه‌وه به ده‌مانچه سوپاسالاری هێزه‌كانی ئه‌سیۆپیا كوژرا، دواتریش حاكمی هه‌رێمی ئه‌مهره كوژرا، پاش ئه‌وه‌ی هێزێكی نه‌نانسراو هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای به‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی باكوری ڕۆژئاوای وڵات دا، به‌مشێوه‌یه دۆخێكی پڕ له ئاڵۆزی و جوڵاندنی سوپا له وڵاته‌كه دروست بووه و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و به‌یه‌كدادانی لایه‌نه ناكۆكییه‌كان بوونی هه‌یه.