له ئێواره‌ی دوێنێوه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو بوومه‌له‌رزه ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و ناوچه‌یه‌كی ئه‌نده‌نووسیایان هه‌ژاندووه، هه‌رچه‌نده پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌نده‌نووسیا به‌رز بوو، به‌ڵام هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به دوای خۆیان نه‌هێناوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌لامه‌ت و بێ كێشه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ده‌ریای پاندای له
ئه‌نده‌نووسیا هه‌ژاند، كه ناوچه‌یه‌كی ته‌واو په‌راوێزخراوه، پاش ئه‌وه‌ی ساڵانی پێشوو به‌هۆی شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی قوربانی لێ كه‌وته‌وه، خه‌ڵكی به ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
به گوێره‌ی ده‌سته‌ی پێوانه‌ی جیولۆجی ئه‌مه‌ریكی، قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه 220 كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌وی بووه و تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی قوربانیان و زیانه مادییه‌كانی ڕانه‌گه‌نراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، په‌یمانگه‌ی ئیتاڵی بۆ پێوانه‌ی جیۆلۆجی ئاشكرای كرد، كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م له دووری 30 كیلۆمه‌تر له ڕۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڕووی داوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له دڵی هاووڵاتییانی شاره‌كه و ناوچه‌كه به گشتی دروست كردووه.
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی "ئاتاك"یش به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه فه‌رمانی ده‌ركرد كه سه‌رجه‌م میترۆ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بوه‌ستێنێت.
به دیارییكراوی چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی كولونا بوو كه شاره‌دێیه‌كی بچووكه و ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی
ڕۆما، دوای ڕووداوه‌كه‌یش هێزه‌كانی به‌رگری شه‌رستانی كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه به سه‌لامه‌تی كۆتایی هات.