سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆ ڕای گه‌یاند كه به پاكی و كرانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین جێبه‌جێ ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و قبووڵی ده‌سپێشخه‌ری و پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان نه‌كردووه.
ناته‌نیاهۆ ئه‌و قسانه‌ی له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كۆنی ئیسرائیلیان له ناوچه‌ی غوری ئوڕدن كرد، كه یه‌كێك بوو له سه‌ربازگه كۆنه‌كانی ئیسرائیل و دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پاكی و كرانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه وه‌رده‌گرین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناته‌نیاهۆ له كاتێكدا بڕیاره سبه‌ی و دووسبه‌ی واته ڕۆژانی 25 و 26ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی مه‌نامه له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابووری له به‌حرێن ساز بكرێ، كه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی سه‌ده‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو داده‌نرێ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
ناته‌نیاهۆ دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان به‌شداری كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌ن كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كۆنگره‌كه بزانن بۆ چی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.