له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام باس له كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه و نه‌وت ده‌كرێ و تا چه‌ند ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پسپۆرێكی ئه‌و بواره‌یش به ڕوونی ئه‌و بابه‌ته شرۆڤه ده‌كات.
پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری وزه ئه‌نه‌س حه‌جی بۆ پێگه‌ی "
سكای نیوز" گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌و جۆره نابێ، كه پێشبینی بۆ ده‌كرا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی خستنه‌ڕووی زۆرتر له بازاڕی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پشتی پێ به‌ستوون.
زیاتر گوتی، مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وكات نرخی نه‌وت تا ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رز ببێته‌وه، كه هیچ كه‌س پێشبینی نه‌كرد بێت.
ئه‌و پسپۆره دۆخی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق به نموونه ده‌هێنێته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌هۆی جه‌نگی ئه‌و دوو وڵاته، بازاڕی نه‌وتی جیهان، ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری نه‌وتی خامی لێ كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نرخی نه‌وت نه‌ك هه‌ر به‌رزبووه‌وه، به‌ڵكوو به‌رده‌وامیش بوو له دابه‌زین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی خامی خۆی خسته‌بازاڕه‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ هه‌مان دۆخ دووباره ببێته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، له حاڵه‌تێكی تریش نرخی نه‌وت ته‌واو به‌رز ده‌بێته‌وه، كه گه‌رووی هورمز دابخرێ، چونكه ڕۆژانه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌ڕوا، بێگومان ئه‌مه كاریگه‌ری به‌سه‌ر بازاڕ و نرخی نه‌وته‌وه ده‌بێت.