كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسلامی، ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته ڕاگاندنانه گرت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له دژی ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فیفای وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان وه‌رگرت، زۆرێك له میدیاكانی جیهان ئه‌وه‌یان خستووه باس كه ده‌بوو خه‌ڵاته‌كه بۆ گریزمانی فه‌ڕه‌نسی بێت، بۆیه خۆی له لێدوانێكدا ده‌ڵێ: له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت ئازارم بده‌ن، به‌ڵام ڕاستیش ئه‌وه‌یه، هه‌میشه باشترین ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌ویش منم و زۆر دڵخۆشم پێی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ڕادیۆی "كوبی" ئیسپانی، كریستیانۆ گوتی: ئه‌وانه‌ی دژم وه‌ستانه‌وه، ده‌یانویست هه‌ست به بێزاری بكه‌م، به‌ڵام هه‌میشه گوتوومه، ئه‌وه‌ی هیچی نه‌بێ بیشارێته‌وه، له هیچیش ناترسێ.
ئه‌وه‌شی به درۆ خسته‌وه كه له باجدان خۆی دزیبێته‌وه، ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه به بێ بنه‌ما وه‌سف كرد.
جێی ئاماژه‌یه، كریستیانۆ خاوه‌نی 225 یۆرۆیه، زۆرێك له‌و پارانه به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی بازرگانییه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون.