میدیاكانى ئوسترالیا ئاشكرایان كرد وڵاته‌كه‌یان به‌نده‌رێكى نوێ دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێزى زیاترى مارینزى ئه‌مه‌ریكى ره‌وانه‌ى ئوسترالیا بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى چین.
تۆرى ئه‌ى بى سى ئوسترالى ئاشكراى كردووه، ئوسترالیا ده‌یه‌وێ به‌نده‌رێكى نوێ له كه‌ناره‌كانى باكور دروست بكات.
ئاژانسى
فرانس پرێس كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى حوزه‌یران هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى حكوومى و سه‌ربازى له ئوسترالیا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
بهندهرهكهیش له گلاید پۆینت دروست ده‌كرێت كه شارى داروینى باكورى ئوسترالیا، هه‌ر له‌و شوێنه‌یش پێشتر كۆمپانیایه‌كى چینى جێگیر كراوه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى دوو هه‌زار سه‌ربازى له ئوسترالیا جێگیر كردووه، به‌ڵام وه‌ك فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، دروستكردنى ئه‌م به‌نده‌ره بۆ ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كى زۆرتر كه‌شتى مارینز ره‌وانه‌ى ئوسترالیا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هه‌ر هێرشێكى چین ببنه‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گرژییه‌كى زۆر له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌یه و زۆرترین ناكۆكیش له نێوان ئه‌م دوو وڵاته پێوه‌ندى به بازرگانى و ئابوورییه‌وه هه‌یه.