به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به پێی وێنه‌یه‌ك كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ "وشه" نێردراوه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باری كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و به گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هه‌ر به پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی حوزه‌یران پله‌كانی گه‌رما له نێوان 25 تا 45 پله‌ی سیلیزی ده‌بن. سبه‌ی سێشه‌م 25ی حوزه‌یران، پله‌كانی گه‌رما له نێوان 25 تا 46 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ئاماژه‌ی داوه، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژى پێنج شەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، سبەى سێشەم پلەکانى گەرما بە پلەیەک تا دوو پلە بەرز ده‌بنه‌وه، رۆژى چوارشەم و پێنج شەم بە نزیکەى دوو پلەى تر بەرزتر دەبێتەوە.
ناوچەکانى باشوورى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرماى لە سەرووى 46 پلەى سیلیزى دەبێت لە ماوەى رۆژانى چوارشەم و پێنجشەم، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى دەگاتە 44 پلە، سلێمانى 42 پلە، دهۆک 42، کرکووک 46 پلە و هەلەبجە 43 پلە.
ئەم بەرزبوونەوەیهی پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى کۆتایی دێت واتە رۆژى هەینى بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک فێنك لە دەریاى ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەک زۆربەى ناوچەکەمان پلەکانى گەرماى لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت.