حوسێن خانزادى فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى ئێران راى گه‌یاند، رووداوى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، وه‌ڵامێكى توند بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌كرێ دووباره بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى لێدوانێك كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى حوزه‌یران ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حوسێن خانزادى فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى خستنه‌وه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات.
خانزاد له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى باس له خستنى ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌كات كه له كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له كه‌نداو خرایه خواره‌وه، خانزادى ده‌ڵێ "ئه‌مه وه‌ڵامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌كرێ دووباره ببێته‌وه".
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو میدیاكانى ئێران بڵاویان كرده‌وه، هێزه‌كانى ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكییان له ئاسمانى ئێران خستووه‌ته خواره‌وه كه كارى سیخوڕ‌ى كردووه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام نكۆڵى له‌وه كرد ئه‌و فڕۆكه‌یه له ئاسمانى ئێران خرابێته خواره‌وه، به‌ڵكو دووپاتى كرده‌وه ئه‌م فڕۆكه‌یه له كه‌نداوى عه‌ره‌بى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.