ئه‌مڕۆ جارێكى تر نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه و نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته 65 دۆلار و 45 سه‌نت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى حوزه‌یران له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ جارێكى تر نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌ته‌وه.
رۆیته‌رز نووسیویه‌تى، له سه‌عات سێ و 25 خوله‌كى به‌یانى به كاتى گرێنچ، نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته 65 دۆلار و 45 سه‌نت، واته به بڕى 25 سه‌نت و رێژه‌ى %0.4 رێژه‌كه‌ى به‌رز بووه‌وه.
سه‌باره‌ت به خاوى تێكساسیش رۆیته‌رز نووسیویه‌تى 37 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه به رێژه‌ى %0.6 به‌مه‌ش نرخى به‌رمیلێك خاوى تێكساس گه‌یشته 57 دۆلار و80 سه‌نت.
وه‌ك رۆژانى پێشوو ئاژانسى رۆیته‌رز باس له هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كات و ده‌ڵێ به هۆى ئه‌و گرژییانه‌یه كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه و هه‌روه‌ها مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا شه‌وى رابردوو گوتوویه‌تى وڵاته‌كه‌ى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات سزاى گه‌وره‌تر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ.
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه دواى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، نرخى نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه.