پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ وەزارەتی دادی عێراق رێککەوتن

:: PM:12:11:24/06/2019 ‌

 

دوای ئەوەی ناكۆكیەك لەسەر پۆستی وەزارەتی داد لە نێوان یەكێتی و پارتیدا ھەبوو دوا جار ھەردوو لایەن لەسەر دادوەر فاروق ئەمین كە كوردێكی كەركوكە وەك بێ لایەنێك دیاری كراوە، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق متمانەی پێدەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 24ی حوزەیران، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ كۆتایی بە پێكھێنانی حووكمەتی عێڕاق بێت و دەنگ بە سەرجەم كاندیدەكان بدرێت بۆ پۆستە وەزارییەكان و لە ئێستادا لە كۆبوونەوەدان.

كاندیدەكانی پۆستی وەزارەتەكان ھەریەك لە نەجاح شمەری كاندیدی وەزیری بەرگری ، یاسین تاھیر كاندیدی وەزیری ناوخۆ ، سڤانە حەمدانی كاندیدی وەزیری پەروەردە و دادوەر فاروق ئەمین كاندیدی پۆستی وەزیری داد كە لە پشكی كوردە.

حكومەتی عێڕاق لە مانگی ئایاری ساڵی 2018 ھەڵبژاردنی ئەنجامدا تا ئێستا زیاترلە ساڵێكە بە ھۆی ناكۆكی نێوان لایەنە عێڕاقییەكان لەسەر كاندیدی وەزارەتەكان کە بە بەتاڵی مابوونەوە رێک نەکەوتبوون.

کەرکووک/ دلۆڤان مەجید

 



وشە - هیدایه‌ت جان