جێرمى هانت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هۆشداریى به ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات له‌وه‌ى خۆیان له جه‌نگى نه‌خوازراو دوور بگرن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، بارودۆخى كه‌نداو زۆر مه‌ترسیداره.
جێرمى هانت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى حوزه‌یران له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له بارودۆخى كه‌نداو ده‌كات و به "زۆر مه‌ترسیدار" وه‌سفى ده‌كات.
له لێدوانه‌كه‌ى، هانت دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه هیچ یه‌كێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران شه‌ڕیان ناوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، به‌ڵام ئێمه هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى نه‌خوازراو شه‌ڕ روو بدات.
سه‌باره‌ت به رۆلى به‌ریتانیا روونی دەکاتەوە، ئێمه ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه هێور ببێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزیشمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
له‌و كاته‌ى له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه هێرش كرایه سه‌ر دوو كه‌شتى له ده‌ریاى عومان به‌ریتانیا هێزێكى سه‌د سه‌ربازى نارده كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له كه‌شتییه‌كانى خۆى بكات.