ئه‌ردۆگان گوته‌یه‌كی ناوداری هه‌یه، ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی ئیسته‌نبووڵ بباته‌وه، هه‌موو توركیای بردووه‌ته‌وه". حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، توركیای برده‌وه و ئیسته‌نبووڵی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ك ته‌نیا به‌ڕای سه‌رۆكی توركیا، به بۆچوونی ته‌واوی خه‌ڵكی توركیا مانای ئه‌وه‌یه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌یه. ده‌سه‌ڵاتێك، ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به تاقانه‌یی گرتوویانه.
دۆڕاندی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ وێڕای دووباره‌كردنه‌وه‌ی، ده‌رگه له به‌رده‌م چه‌ندان پرسیار به‌ڕووی سیاسه‌تی توركیا و حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه و مانه‌وه‌ی یه‌كێتیی ناو حزبه‌كه‌ش ده‌خاته گومانه‌وه، چونكه بێمنه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی، به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م شكسته‌یه.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م (23ی حوزه‌یران)، سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ داخران و ده‌ست كرا به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خست، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو 54%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه كه كاندیدی پارتی كۆمارییه و عه‌لی یه‌ڵدرم 45%ی ده‌نگی هێنا، واته به جیاوازیی 775 هه‌زار ده‌نگ، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا جیاوازییه‌كه ته‌نیا 13 هه‌زار بوو كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته ته‌نیا چه‌ند پۆینتێك.
له‌ناو هه‌وادارانی پارتی گه‌لان و خه‌ڵكی تری شاتری ئیسته‌نبووڵ ئاهه‌نگ گێڕدرا و له دوێنێوه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و یه‌ك دروشم دووباره ده‌كه‌نه‌وه: "هه‌موو شتێك باش ده‌بێت" ئه‌و ڕسته‌یه‌ی هه‌میشه ئیمام ئۆغڵوو له كاتی بانگه‌شه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا ده‌یگوت. هه‌ندێكیش له گه‌نجان شه‌قامیان گرت و به گۆرانی تا به‌یانی مانه‌وه. له به‌رانبه‌ریشدا، خه‌م و دڵگرانی نیشته سه‌ر هه‌وادارانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان. ئه‌م دیمه‌نه ته‌نیا له شه‌قامه‌كان نه‌بوو، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی گرته‌وه و له‌وێش له نێوان ئاهه‌نگ و ماته‌مینی، دوو دیمه‌نی جیاواز له ناو هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانی توركیادا ده‌بینرا.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ، 10 ملیۆن و 570 هه‌زار 222 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنیش 31 هه‌زار و 186 سه‌ندووقی بۆ ده‌نگده‌ران له 39 ناوچه‌ی جیاوازی ده‌نگدان، ئاماده‌كرد بوو. لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان زیاتر له 85.40%ی ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كردووه كه ده‌كاته هه‌شت ملیۆن و 580 هه‌زار و 294 ده‌نگده‌ر.
مسته‌فا یه‌نیر ئۆغڵوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا، له توویتێكدا نووسیویه‌تی: ئێمه ئیسته‌نبووڵمان دۆڕاند، چونكه بڵندیی ئه‌خلاقمان له‌ده‌ست دا، ده‌توانین خۆمان هه‌ستێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانین ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو بسڕینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی نوێ ڕوو له داهاتوو بكه‌ین و به ژیرانه خه‌ونی گه‌نجان بخوێنینه‌وه و سه‌روه‌ریی یاسا و مافه‌كان پێشێل نه‌كه‌ین.
ئه‌م توویته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، گوته‌ی ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داد و گه‌شه‌پێدانه كه هێشتا له حیزبه‌كه‌دا جیا نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆكه‌كه‌یانه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێنج كاندید هه‌بوون، به‌ڵام ركابه‌ری سه‌ره‌كی له‌نێوان ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په و بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئه‌كه‌په هه‌بوو. بۆ دووه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك، كاندیده‌كه‌ی ئه‌كه‌په بردییه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ ماڵپه‌ڕی "جه‌زیره" لێدوانیان داوه، ده‌ڵێن: دۆخێكی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون له‌ناو باره‌گاكانی ئه‌كه‌په‌دا به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ و داوا ده‌كه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حزب له ئیسته‌نبووڵ ده‌ربكرێ، چونكه به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و شكستانه هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
هه‌میشه ئیسته‌نبووڵ به وێنه‌یه‌كی بچووكی هه‌موو توركیات هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕووی دا، به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌واوی داد و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ئاستی وڵات دایده‌نێن و پیان وایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م و قورسه به‌ره‌و كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه، چونكه كاتی خۆیشی كه چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌پێشدا ئیسته‌نبووڵیان برده‌وه، دواتر بوونه باڵاده‌ست.
ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی قووڵتر كردووه، له دوای خودی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌و حزبه هیچ كاریزما و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی نه‌ماوه، وه‌ك عه‌بدوڵا گول، داوود ئۆغڵۆ و زۆری تر كه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌دان و ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆیان حزبێكی تر پێك بهێنن.
ئه‌مانی سه‌نوار توێژه‌ر له زانكۆی ئیسته‌نبووڵ ده‌ڵێ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه دووباره‌كراوه‌كه، ئاقڵكردنی ئه‌و حزبه‌یه و په‌یامێكه ده‌بێ بزانن ئه‌و ملهوڕییه‌ی ده‌ستیان پێ كردبوو، له‌م وڵاته سه‌رناگرێ. یه‌كێكیش له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه بوو، ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر كورد بێمنه‌ت بوو، بۆیه ده‌نگی ئه‌وانی له‌ده‌ست دا.
جێی ئاماژه‌یه، كورد له شاری ئیسته‌نبووڵ به‌پێی هه‌ندێك ئاماری نا فه‌رمی، له تورك زۆرترن، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ته‌واوی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حزبه‌كانی پێشتر ده‌یان كرد. ئه‌گه‌رچی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتتدا ئاشتی و كرانه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو.