پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه پۆستى وه‌زیر یان پله‌ى باڵا له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان وه‌رده‌گرن مه‌رجیان بۆ دانراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌بنه وه‌زیر یان پۆستى پله‌ى باڵا له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان وه‌رگرن مه‌رجى ئه‌وه‌یان بۆ دانراوه كه ده‌بێت فۆڕمى ئه‌ستۆپاكى و ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه.
پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌وفۆڕمه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی و لێپرسینه‌وه‌یه له‌و به‌رپرسانه ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا دواى چه‌ند ساڵێك موڵك و ماڵیان زیادى كردبێت. له‌وباره‌یه‌وه مشیر ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتی یاسایى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه.
زیاتر گوتى، ئه‌و فۆڕمه ده‌درێ به‌و كه‌سانه‌ى كه پۆستى باڵا وه‌رده‌گرن و هه‌ركاتێك وازیان هێنا یان خوله‌كه‌یان ته‌واوبوو فۆڕمێكى تر وه‌رده‌گرن و دواتر به‌راوردى موڵك و ماڵه‌كانیان ده‌كرێ.
به‌پێى لێدوانی به‌رپرسانى پارتى پێكهێنانى حكوومه‌ت له كاتى دیار كراوى خۆیدا ده‌بێت و په‌رله‌مانى كوردستانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى حكوومه‌ت كردووه.