نووسینگهى مهسروور بارزانى سهرۆك وهزیرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومهتى داهاتووى كوردستان ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه.
دهقى ڕوونكردنهوهكه..
ماوەیهكە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە هەژمار ناکرێت.
نووسینگەی مەسروور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤/٦/٢٠١٩