ده‌زگای گه‌ردوونی ئه‌مه‌ریكی ناسا ئه‌مرۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌ی ئه‌نجام دا كه به‌سیسته‌می خێرایی "سوپه‌ر سۆنیك" ده‌فڕێت و خێراییهكەی له یه‌ك سه‌عاتدا گه‌یشه‌ته نزیكه‌ی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر خێراترین فرۆكه‌ی دنیا و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگای گه‌ردوونی ناسا كارده‌كات له‌سه‌ر نوێترین و خێراترین فرۆكه به‌ناوی "X-59 QueSST jet" ه‌وه ئه‌م فرۆكه‌یه‌ی ئه‌مرۆ بۆ دووه‌مین جار تاقی كرایه‌وه كه توانی خێراییه‌كه‌ی بگەیەنێتە هه‌زار و 770 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
جگه له‌وه‌یش ناسا سیسته‌مێكی نوێی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ داناوه و جیاواز له هه‌ر فرۆكه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م فرۆكه‌یه جامی پێشه‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو له‌جێی جام له پێشه‌وه كامێرای تایبه‌تی داناوه كه به روونی 4K وێنه‌كان بۆ سه‌ر شاشه‌ی فرۆكه‌وانه‌كه ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌یش سیستمێكی پێشكه‌وتووه كه له به‌شێكی كه‌م له فرۆكه‌كاندا هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یە كه ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا واده‌ی خسته كاری ئه‌م فرۆكه‌یه‌ی پێش خستووه له ساڵی 2023 وه بۆ ساڵی 2021 ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌روانی ئه‌م به‌رهه‌مه خێرا و ناوازه‌یه بكه‌ن.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.