هاتوچۆی هێزەكانی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات سنووردار كرا

:: PM:04:01:24/06/2019 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی هاتوچۆ كردنی ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەت قەدەغە دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بە هەموو شێوەیەك هاتوچۆی ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و هۆكاری دیاری نەكردنی سەردانەكەی قەدەغەیە.

لە نووسراوەكە ڕوونكراوەتەوە، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتوچۆی وڵاتانی دەورووبەر دەكەن، هەندێكیان لە نێوان وڵاتانی دەورووبەری هەرێم كاری بازرگانی دەكەن.

لە نووسراوەكە ئاشكرا بووە، بە هەموو شێوەیەك هاتوچۆی ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و هۆكاری دیاری نەكردنی سەردانەكەی قەدەغەیە.

ئەو نووسراوە لە كاتێكە پێشتر كارمەندانی هێزە تەناهییەكان مۆڵەتی نەخۆشیان دەكرد بۆ دەرەوە، بەڵام بۆ گەشتكردن دەچوون دواتر چەند كارمەندێك سزا دران.









وشە - رامیار جەواد