كاتێك هاوڕێ نزیكه‌كه‌ت هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ به ئامۆژگاریكردن و هاوخه‌میی ده‌ربڕینی كێشه‌كانی بۆ ئاسان ده‌كه‌یته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بیت، له بابه‌تی خۆشه‌ویستیدا ئه‌م جۆره ئامۆژگارییانه‌ی نه‌كه‌یت.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ئامۆژگاریی هاوڕێ كچه‌كه‌ی بكات كه له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدایه، باشتره خۆی له‌م جۆره ئامۆژگارییانه به‌دوور بگرێت.
_ هه‌رچه‌ند له یه‌كتر نزیك بن و وه‌ك دوو خوشكی یه‌كتر وابن، هه‌رگیز به به‌ڵێ یان نه‌خێر هانی مه‌ده وه‌ڵامی داوای هاوسه‌رگیریی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بداته‌وه، چونكه ئه‌مه ژیانی داهاتووی ئه‌وه و ئامۆژگارییه‌كانت كاریگه‌رییان ده‌بێت.
_ ئه‌گه‌ر ویستی پێوه‌ندییه‌كی تازه یه‌كه‌م پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی دروست بكات، تۆ هانی مه‌ده و هه‌میشه به‌وه ئامۆژگاریی بكه كه زیاتر بیر له بابه‌ته‌كه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش و خۆشت تووشی كێشه نه‌كه‌یت.
_ بڕیار له‌بری ئه‌و مه‌ده، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشه‌كانیان بۆ ئاسان بكه‌یت و ئاشتیان بكه‌یته‌وه، یارمه‌تییان بده و قسه‌ی باش بكه، به‌ڵام هه‌رگیز بڕیار له‌جیاتی هاوڕێكه‌ت مه‌ده و تووشی كێشه‌ی مه‌كه.
_ ئه‌گه‌ر له ناخۆشترین و خراپترین پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیشدا بوو، داوای لێ مه‌كه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا بێته‌وه، چونكه ته‌نیا و ته‌نیا پێوه‌ندیی به ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك مافت نییه دوو كه‌س له یه‌كتر جیا بكه‌یته‌وە.