پاریس.. ئه‌وانه‌ی دزیان له‌ كارداشیان كرد هاتنه‌ گرتن

به‌ر له‌ سێ مانگ، له‌ شاری پاریسی وڵاتی فڕه‌نسا دزیه‌كی گه‌وره‌ له‌ كیم كارداشیانی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریكی كرا كاتێك كه‌ بۆ هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس له‌ وڵاته‌ بوو، له‌ كاتژمێر سێی شه‌ودا به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر له‌ شوێنی پشوودانی له‌ یه‌كێك له‌ ئوتێله‌كان.

پۆلیسی فڕه‌نسی به‌ره‌بیانی دوێنێ، 16 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌ كیم كارداشیان ده‌ستگیر كرد و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ له‌ به‌هۆی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له‌ شوێنی دزیه‌كه‌ ده‌ستیان لێداوه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی DNI بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و 16 كه‌سه‌ باندی دزی كردنه‌كه‌ی كیم كارداشیانن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 50 بۆ 72 سالی دایه‌.

پۆلیسی پاریس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ بانده‌كه‌ پێشتریش كاری له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ نێوان ئه‌و 16 كه‌سه‌ش ئافره‌تێك هه‌یه‌ و به‌ر له‌ دزی كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كیم كارداشیان كردوه‌.

پۆلیسی پاریس هه‌روه‌ها رای گه‌یاند كه‌ دوو له‌ دزه‌كان خشل فرۆشن.

له‌ هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس كه‌ كارداشیان تیایدا ئاماده‌ بوو، رۆژێك به‌ر له‌ دزینه‌كه‌، كارداشیان وێنه‌ی خشله‌ به‌ نرخه‌كانی له‌ سۆشیال میدیا بڵاو كردبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دزه‌كان پێی بزانن و دزیه‌كه‌ی لێ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: acunn



وشە - عه‌لی سدیق


PM:06:51:10/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 1091 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌