دوانەیەك نمرەكانیشیان وەك یەك هاتەوە

:: PM:05:47:24/06/2019 ‌
لە شارۆكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاڤان ڕۆستەم و ئاكام ڕۆستەم كە خوشك و برایەكی دوانەن توانیان قۆناغی دوانزەی زانستی بە سەركەوتووی ببڕن و هەمان كۆنمرەش بەدەستبهێنن كە 94.4 بوو.
 
ئارام ڕۆستەم ئەحمەد، كە برا گەورەی ئاكام و ئاڤانە باس لە چیرۆكی خوشك و برا دوانەكەی بۆ "وشە" دەكات و دەڵێت، خوشك و براكەم تەمەنیان 19 ساڵە و ساڵی ڕابردووش لە قۆناغی 12 بوون، بەڵام هەردوكیان كۆنمرەی 85.4 بەدەستهێنا، ئەو نمرەیە نمرەی دڵخوازی ئەوان نەبوو، بۆیە بڕیاریاندا كە ئەمساڵ  بەشداری لە تاقیكردنەوەدا بكەنەوە، بۆیە ئەمساڵ بە كۆنمرەی 94.4 توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن و دڵ خۆشمان بكەن.

ئارام دەڵێت، ئاڤان و ئاكام پێكەوە وانەشیان نەدەخوێند، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە كە هەمان نمرەیان هێناوە، تەنانەت لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن هەر هەمان نمرەیان هێناوە".

چیرۆكی ئەم دوو خوێندكارەیە كە دوانە یان (جمك)ن ئەوە سیازدە ساڵە دەخوێنن هەمیشە نمرەكانیان وەك یەكە هەرچەندە ڕەگەزەكانیشیان جیاوازە، هاوكات ئەم دوانەیە خاوەنی شەش خووشك و برای ترن كە هەموویان دووانەن ئاڤان و ئاكام دواین دووانەی خانەوادەكەیانن.

سلێمانی/ ئاریان محەمەد 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم