كچه گۆرانیبێژی لاوی هه‌ولێر "کەژێ هاوتا" لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی نوێى خۆی بڵاوکردەوە، به‌هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین باسى له‌سه‌ر كراوه.
کەژێ ماوەیەکە بەردەوام وێنه‌ى تایبه‌ت و نوێى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه به جۆرێك هه‌ندێك له هه‌وادارانى گومان له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كردبێت، هه‌ندێكیش تریش ره‌خنه له ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ده‌گرن به‌وه‌ى ده‌یه‌وێت لاسایى چه‌ند كچه مۆدێڵێكى كورد بكاته‌وه به‌و ده‌ركه‌وتنه وروژێنهرانهى، ئه‌ویش تاكو ئێسته هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچى كه‌ژێ به‌رده‌وام لەگەڵ وێنە نوێیەکانی شیعریش دەنووسێت، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌بێ هیچ شیعرێك ته‌نیا به جوانییه‌كه‌ى هه‌راى ناوه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر كراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره ده‌رنه‌كه‌وتووه.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژبه‌ڕۆژ جوانتر خۆی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی ده‌ستی پێ كرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.