بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داخستنی شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر ڕاگەیاند ئەوەیش بەهۆی دووبارە قیرتاوكردنەوەی لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 24ی حوزەیران، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ڕای گەیاندووە، سبەی 25ی حوزەیران، شەقامی دووسایدی نیوان گەرەكی سەیداوە تا 60مەتری واتا ئەو شەقامەی بە بەردەم بەرێوەبەرایەتی نەهیشتنی تاوان تێدەپەرێت تا 60مەتری دادەخریت.
ڕوونیشكراوەتەوە كە داخستنەكە بەهۆی دووبارە قیركردنەوەیەوە و شۆفێران وەك رێگای تەواوكەر دەتوانن دووسایدی من و تۆ و شەقامەكانی ناو گەرەكی سەیداوە بەكار بینن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێستە شارەوانی هەولێر سەرقاڵی دووبارە نۆژەنكردنەوەی و قیركردنەوەی شەقامەكانی شارەكە و بەوهۆیەوە قەرباڵغی لە شەقامەكاندا دروست دەبێ.