تره‌مپ سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند

:: PM:07:11:24/06/2019 ‌
سەرۆكی ئەمەریكا لە بڕیارێكدا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی كردووەتە ئامانج.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 24ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا واژووی لەسەر بڕیارێك كرد و ڕای گەیاند، رێگەنادەن تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم، بەڵام واشنتن هەوڵی شەڕ نادادت و دەیەوێت لەگەڵ تاران بگاتە رێككەوتن.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكان، سزاكان عەلی خامەنەئیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی كردووەتە ئامانج.

تەرەمپ لەبەرانبەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی وڵاتەكەی لە ئاسمانی كەنداوی عوممان گوتی، ئەگەر ئەو ڕووداوەش روینەدابوایە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا هەر دەسەپێنرا.

هاوكات هەر ئەمڕۆ هەریەكە لە ئەمەریكا و بەریتانیا و سعوودیە و ئیمارات بەیاننامەیەكی هاوبەشیان لەبارەی بارگرژیەكانی ناوچەی كەنداوەوە بڵاو كردەوە و تێیدا دووپات كراوەتەوە لە پێویستی گەرەنتی كردنی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی كەشتیە نێودەوڵەتیەكان لە كەنداو و داواش دەكەن؛ "ئێران هەڕەشە و چالاكیەكانی رابگرێت و كێشەكانی ناوچەكە بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بكرێت".




وشە - سه‌رخێڵ هاشم