فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كرده سه‌ر پرسگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
به‌پێى قسه‌ى شایه‌تحاڵێك بۆ "وشه" له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ زیانی ماڵی به‌ر پرسگه و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه كه‌وتووه.
فه‌رهاد پیرباڵ ماوه‌یه‌كى زۆره له نووسین دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆى چه‌ند ڕه‌فتارێكیشى كه به‌پێى قسه‌ى پۆلیس زیانى به به‌رژه‌وه‌ندى گشتی و گه‌یاندووه و خه‌ڵكى بێزار كردبوو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گیرا.