پارتی پشكی خۆی لە پۆستە ئیدارییەكانی مووسڵ وەردەگرێتەوە

:: PM:08:16:24/06/2019 ‌
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پۆستەكانی خۆیان لە سنووری مووسڵ وەربگرنەوە و زۆرترین پۆستی خزمەتگوزاریش وەردەگرن تا ئەو ناوچانە ئاوەدان بكەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 24ی حوزەیران، عەلی خەلیل بەرپرسی لقی14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ پۆستەكانی كە پشكی خۆیەتی وەردەگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەیش دەستی بە گفتوگۆكردووە.

روونیشی كردەوە كە پۆستەكان زیاتر لە ناوچە كوردستانییەكانی دەوروبەری مووسڵ وەردەگرین بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵكی ئەو ناوچانەی پێبكەین، چونكە ئەوناوچانە زیاتر كوردی لێیە لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، جگە لە پۆستی خزمەتگوزاری پۆستی تەناهیش وەردەگرین، بەڵام هێشتا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بگەین بە ڕێككەوتن.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم



وشە - سه‌رخێڵ هاشم