كۆمپانیای گووگڵ كه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بازرگانی فیدرالییه‌وه تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر یوتیوب و ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ دروستبووه و ئاماژه‌یان پێ داوه، كۆمپانیای گووگڵ ئێسته تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بازرگانی فیدرالییه‌وه به‌هۆی ئه‌وه ناتوانێت كۆنترڵی ڤیدیۆكانی بكات له‌ڕووی سه‌یركه‌ری منداڵه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 15 ساڵانه رێگه پێ نه‌دراون كه سەیری هه‌موو ڤیدیۆیه‌ك بكه‌ن له یوتیوب.
به‌ڵام به‌هۆی خه‌له‌لێكه‌وه كه له تۆڕه‌كه روویداوه ئه‌م ڤیدیۆیانه به سانسۆری نه‌ماون و ده‌توانن هه‌موو ته‌مه‌نێك سه‌یری ڤیدیۆكان بكه‌ن، له‌م باره‌یه‌شه‌وه لیژنه‌ی بازرگانی فیدرالیی ده‌ڵێ، چه‌ندان جار كۆمپانیای گووگڵمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بۆیه ئێسته ده‌یانخه‌ینه ژێر فشارێك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان تووشی تووندووتیژی و هیچ شتێكی خراپ نه‌بن به‌هۆی سه‌یركردنی ئه‌م ڤیدیۆیانه‌وه، چونكه هه‌فتانه زیاتر له 200 ملیۆن كه‌س چالاكه له‌سه‌ر تۆڕه‌كه.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئنته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.