شێخی ئه‌زهه‌ر كه به ئیمامی مه‌زن و گه‌وره‌ی موسڵمانانی سوننه له دنیادا ده‌ناسرێ، له فه‌توایه‌كی خۆیدا به ناوی ئه‌زهه‌ره‌وه داویته‌ی ده‌ڵێ: ئاسایییه ژنی موسڵمان نیقاب بكات، به‌ڵام به‌شێك نییه له ئایینی ئیسلام.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر و مه‌رجه‌عی یه‌كه‌می موسڵمانانی سوننه كه به ئیمامی ئه‌كبه‌ر ناسراوه، له به‌رنامه‌ی "الإمام الطیب" گوتی، نیقاب (ڕووپۆشی)، نه واجبه و نه سوننه‌ته و ته‌نانه‌ت به‌شێك نییه له بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام، به‌ڵكو ڕێگه دراوه به هه‌ر ژنێكی موسڵمان ئه‌گه‌ر ویستی بیكات، ڕێی لێ ناگیرێ.
شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌شڵێ، ته‌نانه‌ت هه‌ر ژنێكی موسڵمان ئه‌گه‌ر نیقابی كرد، نابێ پێی وا بێت كارێكی كردووه له‌سه‌ری پاداشت ده‌درێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌یه سزا نادرێ، ئه‌گینا هیچ پاداشتێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه بابه‌تێك نییه خوا له قورئان یان په‌یامهێنی ئیسلام باسی كردبێت.
دوێنێ یه‌كشه‌م (23ی حوزه‌یران) له مه‌راسیمی ڕێزلێنان و دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی پۆلی نۆی ناوه‌ندی و پۆلی 12ی ئاماده‌یی، یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی نمره‌ی پێشكه‌وتووی هێنابوو، كچێكی ڕووپۆش بوو، به‌هۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان پشتیوانی و دژایه‌تی بۆ هات و هه‌ندێك به ئازادیی تاكه‌كه‌سی و هه‌ندێكیش به پێشێلكردنی مافی ئه‌و كچه له‌قه‌ڵمیان دا، چونكه هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه و له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ڕووپۆش كردووه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر، نموونه‌ی نیقاب به ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، وه‌ك چۆن ئه‌و كردن و نه‌كردنی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئایینی ئیسلامه‌وه نییه، نه به كردنی خێرت ده‌گاتێ و نه به نه‌كردنی سزا وه‌رده‌گری، نیقابیش به‌و شێوه‌یه‌یه.
شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رگی ئیسلامی ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له ئیسلامدا له‌سه‌ر ژنی موسڵمان واجبه ئه‌وه‌یه كه به‌رگه‌كه‌ی داپۆشراو بێت كه بریتییه له داپۆشینی قژ و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته، ئه‌م واجبه‌ش له‌و جۆره‌یه، هه‌ر خانمێك نه‌یكات تاوانبار ده‌بێت، نه‌وه‌ك له ئایینی ئیسلام بچێته ده‌ره‌وه.
نیقاب یان ڕووپۆشی، بریتییه له جۆره به‌رگێكی عه‌ره‌بیی ڕه‌ش، ژنان ده‌بێ هه‌موو گیانیان له په‌نجه‌ی پێیانه‌وه تا سه‌ریان هه‌مووی داپۆشن، واته نابێ ڕووشیان به‌ده‌ره‌وه بێت و په‌نجه‌وانه‌ی ڕه‌شیش بكه‌ن. به‌لای به‌شێك له زانایانی ئیسلام به‌تایبه‌تی زانایانی سعوودیه، ئه‌وه به‌رگی ئیسلامییه و پێویسته ژنان بیكه‌ن، به‌ڵام به‌لای زۆرینه‌ی زانایانه‌وه ئه‌وه ته‌نیا به‌رگێكی عه‌ره‌بییه و پێوه‌ست نییه به ئیسلامه‌وه.
یه‌كێك له لاپه‌ڕه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ناوبانگی هه‌یه، ڕاپرسییه‌كی له نێوان خه‌ڵكیدا كردووه، ئایا پێت خۆشه نیقاب ببێته به‌رگێكی فه‌رمی ژنانی كوردستان، زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌ران به به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ئیسماعیل نامیق، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به "وشه"ی گوت، ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕوو ده‌دات، دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كان نین، به‌ڵكوو بریتییه له دۆخێكی نمایش و هه‌ر كه‌سێك له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پێی خۆشه ڕووخسارێكی جیاواز پیشان بدات جیا له ڕووخساری ڕاستیی خۆی.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌و "نیقاب"ـه‌ی خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یكه‌ن، ده‌ردێكی كوشنده‌تره له هه‌ر نیقابێكی تر، چونكه له‌وێ دۆخی ڕاستیی مرۆڤه‌كانت بۆ ده‌رناكه‌وێ و هه‌ركه‌س به‌پێی دۆخه جیاوازه‌كان ڕه‌نگی خۆی ده‌گۆڕێ و ئاسایییه ئه‌مڕۆ پشتیوانی له نیقاب بكات و دوێنێ پشتیوانیی له مافی ژنه كورده كردبێت كه ویستوویه‌تی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمی ڕووت خۆی بناسێنێ.
جه‌مال به‌ننا بیرمه‌ندی ناوداری میسڕی، كتێبێكی له‌سه‌ر جیجاب و نیقاب بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، نیقاب نه‌ریتێكی خه‌ڵكی خێڵه‌كیی عه‌ره‌بی مه‌ككه بووه و تایبه‌ت بووه به ژنی پیاوماقووڵه‌كان، چونكه نه‌یانویستووه كه‌س ژنه‌كانیان ببینێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان به ئاسایی ئه‌گه‌ر سه‌رۆك هۆزێكی تر ژنه‌كه‌ی بویستیایه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد و لێی ده‌كڕی.
ئه‌و بیرمه‌نده پێی وایه، نیقاب نه‌وه‌ك به‌شێك نییه له ئایینی ئیسلام، به‌ڵكوو خوویه‌كی جاهیلییه و پێویسته زانایانی ئیسلام دژی بوه‌ستنه‌وه و له‌جیاتیی ئه‌وه ته‌نیا هانی ژنانی موسڵمان بده‌ن خۆیان له پیشاندانی شوێنه هه‌ستیاره‌كانیان بپارێزن.
ڕێبوار سیوه‌یلی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ناوداری كورد له ماوه‌ی ڕابردوودا كتێبێكی به‌ناوی "مرۆڤ و ئینته‌رنێت" بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌و دیاردانه ده‌كات كه له ڕێی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دێنه ناو تاكی كورده‌وه و پێی وایه، هه‌رگیز مرۆڤه‌كان له‌ناو ئه‌و تۆڕانه‌وه، خۆیانی ڕاستی پیشان ناده‌ن و تاكه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره.