ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له نهێنی گۆڕینی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێسته واشنتن به ته‌واوی ئارام و بێ كێشه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن هه‌ڵوێستی گۆڕی و ده‌ستی به دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئێسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی خۆشحاڵه، پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌ریتانیا نه‌ك هه‌ر ده‌ستیان به دژایه‌تی تاران كردووه، به‌ڵكوو جیاوه له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیایش له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو وڵاته به ئاراسته‌ی دژایه‌تیكردنی تاران بگۆڕن، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیایش ئێسته به ته‌واوی له‌یه‌كتر نزیكه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێرانه‌وه و ئه‌مه‌یش به ته‌واوی كۆشكی سپی شاد كردووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌ڵوێستی نوێی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌ی ئێران، وایكردووه كه دژایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران قووڵتر ببێته‌وه و ناكۆكییه‌كان زیاتر بن و كێشه‌كان به ته‌واوی قووڵ ببنه‌وه و ده‌رگای چاره‌سه‌ری به ڕووی سه‌رجه‌م كێشه‌كان دابخرێت.
ئه‌ندرۆ مۆریسۆن وه‌زیری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته تاران ئه‌و گرژییانه‌ی له ناوچه‌كه دروستی كردووه كۆتایی پێ بهێنێت و به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی له ڕه‌فتاره‌كانی ئێران نیگه‌رانن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد، كه ئه‌گه‌ر تاران به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێ، ئه‌وا به‌ریتانیایش له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 ده‌كشێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌ر له هه‌مووان تاران به ته‌واوی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ببێت.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی له‌نده‌ن دوای ئه‌وه هات، كه تاران دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ ڕێژه و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیش به‌رز بكاته‌وه، به جۆرێك بگاته سه‌رووی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆی دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كاره‌یش بكات، ئه‌وا بیانووێكی به‌هێز ده‌داته ده‌ست له‌نده‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كانی زۆر له ئێسته توندتر بێ و هیچ بیانووێكیش له‌به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌وروپا ناهێڵێته‌وه و ناچار ده‌بن كه پشت له ئێران بكه‌ن و ده‌ست گوشار و گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییه به‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به ئێران، به‌رپرسان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گفتوگۆی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هانت كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌ریتانیاوه هه‌یه، جیا له‌وه‌یش هێرشه‌كان بۆ كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو به ته‌واوی وڵاتانی دنیای نیگه‌ران كردووه، به‌ریتانیایش وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه به ته‌واوی پێی تووڕه بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كاتێك به‌رپرسانی به‌ریتانیا هۆشداریان به ئێران داوه، ئه‌وا ئێران به به‌یاخه‌وه له هۆشدارییه‌كانی نه‌ڕوانیوه، بۆیه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر له‌نده‌نی تووڕه كردووه، بۆیه به‌م هه‌نگاوانه‌ی به ته‌واوی دڵخۆشی به واشنتن به‌خشی، به‌ریتانیای هان دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی له‌نده‌نیش بچێته پاڵ هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به ته‌واوی دژی ئێران بوه‌ستنه‌وه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا جێرمی هانت بێ یان بۆریس جۆنسیۆن به ته‌واوی مه‌یل و خواستیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی توندی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌بێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆماری ئیسلامی قبووڵ ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام بێت.
جیمس كارافینیو به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌یمانگه‌ی كولتووری به‌ریتانیا له‌وباره‌وه گوتی، به‌ریتانیا به ته‌واوی له داهاتوو دژی ئێران هه‌نگاو ده‌نێ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن هاوتا ده‌بێ له‌گه‌ڵ واشنتن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌بێت و له‌نده‌ن ناچار ده‌بێ له سیاسه‌تی میانڕه‌وانه و بانگكردن بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه هه‌ڵوێسته‌كانی ڕوو له گرژی زیاتر بكه‌ن به ئاراسته‌ی ئێران.
هاوكات مارك دوبوفتیز توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی به‌رگری له دیموكراتیه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، سیاسه‌تی ناوخۆی به‌ریتانیش بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی به گرژییه‌كان پێویستیه‌تی كه هه‌ڵوێسته‌كان به ته‌واوی گرژ و توند بكه‌ن به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران كاتێك ده‌بنه سه‌رۆكی پارته‌كه نایانه‌وێ پشتیوانی له سیاسه‌تی سه‌رۆكی پارتی كرێكاران جێرمی كۆربین بكه‌ن، كه به ته‌واوی دژی توندكردنی هه‌ڵوێسته‌كانه به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانیكردن له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته‌یش به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی له‌نده‌ن به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سبه‌رداری ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، ئه‌وا هیچ چاره‌یه‌ك بۆ له‌نده‌ن ناهێڵێته‌وه، جیا له توندكردنی هه‌ڵوێسته‌كان و هه‌نگاونان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی ئێران.