به درێژایی چه‌ندان چه‌رخ، جووتیارانی ئاسیا بۆ پاراستنی برنج له مێرووله و باڵنده و خشۆكه‌كان به ده‌ست به به‌رده‌وامی به په‌ین و ماده‌ی جۆراوجۆره‌وه نه‌مانی برنجێان به ده‌ست یه‌ك به یه‌ك به ده‌رمان ڕشاندووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێسته هه‌موو ئه‌وانه كۆتایی هات، چونكه ڕۆبۆتێك دروستكراوه كه به ئاسانترین شێوه ئه‌و كاره‌تان له كۆڵ ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی میدیاكانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای "یابانیا" كه له كۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی كار ده‌كات، ده‌ستی كردووه به دروستكردن و په‌ره‌پێدانی رۆبۆتێكی جیاواز و گرنگ كه له شێوه‌ی مراوییه‌كه و ئه‌ڕكی له‌ناوبردنی مێروو و خشۆك و هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كان ده‌بێ، كه زیان به كێڵگه‌ی برنج ده‌گه‌یه‌ننن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕۆبۆته سه‌رنجڕاكێش و جیاوازن، له پشته‌وه‌ی دوو فڵچه بوونی هه‌یه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی باشی ئۆكسجینیش له كۆگای ئه‌و ڕۆبۆته ده‌كرێ و ڕێژه‌ی ئۆكسجین له نزیك نه‌مانی برنجه‌كان زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها گیای زیاده‌ی ده‌وروبه‌ری نه‌مانی برنجه‌كه به ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشێت و خاكه‌كه‌یشی به په‌ینی كیمیایی به‌هێز ده‌كات.
رۆبۆته‌كه ناوی
ئیگامۆیه و كێشی 1.5 كیلۆگرامه و قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره نییه و ناگاته هاوشێوه‌ی گه‌سكێكی كاره‌بایی و به یه‌كێك له كاره گرنگه‌كان داده‌نرێ، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می برنج له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئه‌گه‌ر هاتوو په‌ره‌ی پێ بدرێ و بڵاو ببێته‌وه.