به‌كارهێنه‌رێكی تویته‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی سێلفیه‌كی خۆی له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌یدا كه جۆره‌ها جل و به‌رگی تایبه‌تی خۆی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست كردوه.
ئه‌لیسا بۆردیلۆن كچێكی گه‌نجی ئه‌مریكیه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردۆته‌وه كه به جلێكی ره‌شی نمچه رووته‌وه‌یه و له ژێر وێنه‌كه‌ی نووسیوه "ده‌چم بۆ نان خواردنی ئێواره، چونكه پێویستم به هۆیه‌ك هه‌بوو بۆ له‌به‌ر كردنی ئه‌م جله" ئه‌م وێنه‌یه له تویته‌ردا هه‌زاران تویت و لایكی بۆ هاتووه، هۆكاره‌كه‌ش جوانی كچه‌كه نییه، به‌ڵكو ئه‌و ژووره‌ی كه وێنه‌كه‌ی تێدا گیراوه جۆره‌ها جل و به‌رگی تێدایه و زۆر په‌رته‌وازه‌یه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌ره‌كانی تویته‌ر، وێنه‌كه‌ی زووم كردوه و له ناو جل و به‌رگه‌كانی كچه‌كه سه‌ره‌نجی شتێكی بۆ بینه‌رانی وێنه‌كه راكێشاوه كه ره‌نگێكی قاوه‌یی هه‌یه و پێ ده‌چێت "مشك" بێت. ئه‌مه وێنه‌كه‌یه:
ئه‌م وێنه‌یه هه‌زاران كۆمێنتی بۆ هاتووه و له وڵامدا كچه‌كه نووسیویه‌تی: به‌من ده‌ڵێن ژووره‌كه‌ت كۆ بكه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رت و بڵاوم، به‌من مه‌ڵێن بێ كه‌ڵك و گه‌ده تێكده‌ری.
سه‌رچاوه:
haberler