فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، هۆشداریى له‌باره‌ى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى كه‌نداو ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئەو شەڕە روو بدات ئه‌وا ئابوورى عێراق به ته‌واوى په‌كى ده‌كه‌وێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى حوزه‌یران فوئاد حوسێن له دیمانه‌یه‌كدا كه به‌شێكى له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له مه‌ترسییه‌كانى شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كه‌نداو ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، له حاڵه‌تى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێك له كه‌نداو ئه‌وا راسته‌وخۆ ئابوورى عێراق ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
له به‌شێكى دیمانه‌كه فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، زۆرینه‌ى نه‌وتى عێراق له رێى كه‌نداوه‌وه هه‌نارده ده‌كرێ، هه‌ر رووداوێك رووبدات ئه‌وا هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق ده‌وه‌ستێ و كێشه‌ى ئابوورى دروست ده‌بێت، چونكه %90ی ئابوورى عێراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ.
وەزیری دارایی بارودۆخى ناوچه‌كه به" زۆر گرژ و مه‌ترسیدار" وه‌سف ده‌كات و باس له‌وه‌یش ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشنیازی ناوبژیوانى بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران كردووه، به‌ڵام به گوته‌ى فوئاد حوسێن بابه‌تى ناوبژیوانییهكه له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌مه‌ریكا وئێران ده‌وه‌ستێ.