باندێكی دزی دەماكدار لەگەرمیان سزا دران

:: PM:02:21:25/06/2019 ‌

ئاسایشی گەرمیان، گرتنی باندێكی دزی دەمامکداری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیاند كە لە شەش كەس پێكهاتوون و تەنیا یەكێكیان نیشتەجێی شارۆكەی كەلارە.

ئەمڕۆ سێشەم 25ی حوزەیران، عوسمان عەبدولكەریم بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە باندێكی دزیكردن و هەڵكوتانە سەر ماڵان دەستگیر بكەن كە پێك هاتبوون لە شەش تاوانبار كە بە دەمامك و بە ناوی ئاسایشەوە هەڵیان كوتابووە سەر ماڵی هاوڵاتییەك لە گوندی "وەلی ئاغا"ی شارەدێی قۆرەتوو و بڕێكی زۆر ئاڵتون و پارە و مۆبایل و ناسنامەی ئەندامانی خێزانەكەیان بردبوو.

زیاتر روونی دەکاتەوە، دوای ڕووبەڕوو كردنەوەیان بە داگا و چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباران بە تاوانەكەیان، ئەمڕۆ لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی "440"ی سزادانی عێراقی بۆ هەر یەك لەو تاوانبارانەی كە لە خوارەوە ئاماژە بەناوەكانیان دراوە "15" ساڵ زیندانی بڕایەوە.

هێرش محەمەد مستەفا لەدایكبووی 1981 و دانیشتووی گەڕەكی ئیبڕاهیم پاشای سلێمانی.

هاوبەش لەتیف محەمەد لەدایكبووی 1994 دانیشتووی شاری سلێمانی.

حەیدەر عەباس نەریمان لەدایكبووی 1996 و دانیشتووی گەڕەكی "قولە رەیسی" شاری سلێمانی.

حمزە عەباس نەریمان لەدایكبووی 1991 و دانیشتووی گەڕەكی "قولە رەیسی" شاری سلێمانی .

دیار وەهاب ئەحمەد لەدایكبووی 1990 و دانیشتووی گەرەكی "كوردسات"ی شاری سلێمانی.

سیامەند رەشید سعید لەدایكبووی 1996 و دانیشتووی گەڕەكی "شێروانە"ی قەزای كەلار.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دووپاتی دەکاتەوە، لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دوێنێ دووشەم بە پێی ماددەی "14"ی ماددە هۆشبەرەكان بڕیاری سزادان بە سێ ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار "نەژدەت عەبدولوەهاب عەبدولقادر" لە دایك بووی "1967" و دانیشتووی شارۆكەی كفری دەركرد كە تاوانبار لە لایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كفری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە 7/4/2019 گیرابوو.

بەرپرسەكەی ئاسایشی گەرمیان، باسی لەوەشكرد ، دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان هەر(7)حەوت تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان