وه‌ك ده‌زانین كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رده‌وام له داهێنان دایه له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری له نێو به‌رهه‌مه‌كانیدا پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی بكات.
یه‌كێك له نوێترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش كه به نیازه له ئایفۆن 8 جێگیری بكات ئه‌وه‌یه سیسته‌می AMOLED له‌سه‌ر شاشه‌ی ئایفۆن 8 كارا ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌ره‌نج راكێش وێنه و ڤیدیۆكان نیشان ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی
latinpost بڵاوی كردۆته‌وه كۆمپانیای ئایفۆن له ئێستادا كار له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 8 ده‌كات، به‌ڵام زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه ده‌كات و نایه‌وێت هیچ یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به ته‌واوی دزه بكه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه ترسی له‌وه هه‌یه به‌ر له بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه چاپی ئایفۆن بكرێت له لایه‌ن كۆمپانیا چیینیه‌كانه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، سیستەمی AMOLED روونییەکی زۆر دەدات بە شاشە، ھەروەھا مۆبایلەکە بەشێوەیەکی باشتر رەنگەکان پیشان دەدات و پیشاندانی وێنەکان زۆر باشتر دەبێت لەگالاکسی ئێس 7ی سامسۆنگ. هه‌روه‌ها ئەپڵ دەیەوێت لە ئایفۆن 8دا بەتەواوی دوگمەی ھۆم نەھێڵێت و بیکات بە لەمس.
ئایفۆن 8 سێ مۆدێلی دەبێت، بریتین لە (ئایفۆن 8، ئایفۆن8 پڵەس، ئایفۆن 8 پرۆ) و لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2018دا ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.