ڕۆژانه له ژه‌مه‌كاندا چه‌ندان جۆری خۆراك له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ین تا بۆن و تامێكی جیاوازمان ده‌ست بكه‌وێت، نازانین ئه‌مه چ زیانێك به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه‌ڕی
mindbodygreen بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی خۆراكی و زانایانی كارئه‌ندامزانی، نابێ هیچ خۆراكێك له‌گه‌ڵ جۆره خۆراكێكی تر تێكه‌ڵ بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌سوودترین خۆراك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆر خۆراكی تر تێكه‌ڵ بكرێ، ده‌كرێ زیان به ته‌ندروستیت بگه‌یه‌نێت و سووده‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كی خۆراكن كه تێكه‌ڵكردنیان له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر باوه:
_ شیر و كاكاو:
كووپێك شیر و كاكاوی گه‌رم به‌ناوبانگترین ڕێیه بۆ به‌ره‌نگاریكردنی كه‌شێكی سارد له زستاندا. به‌ڵام كاكاو و وریاكهرهوهكانی تری وه‌ك چا، به ترشی ئۆگزالیك ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش رێگری له هه‌ڵمژینی كالسیۆم ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بڕێكی زۆریان لێ بخورێته‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كریستاڵی ئۆگزاله‌یت كه زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی گورچیله‌یان هه‌یه پێویسته زیاتر ئاگاداری خۆیان بن. له لایه‌كی تره‌وه شیر و كاكاو ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، خواردنه‌وه‌ی بڕێكی گونجاو چا ده‌بێته هۆی رێكخستنی فشاری خوێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شیردا تێكه‌ڵ بكرێت، پرۆتینی شیره‌كه "كاسهیین" ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی چا له‌ناو ده‌بات.
_ ته‌ماته و خه‌یار:
ئایا زه‌ڵاته ته‌ندروسته؟ به‌ڵێ ته‌ندروسته، به‌ڵام نه‌ك زه‌ڵاته‌ی ته‌ماته و خه‌یار، چونكه هه‌ردووكیان دژی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن. ته‌ماته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی ڤیتامین Cه، به‌پێی ماڵپه‌ڕی USDA له پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتره به ڤیتامین C. له كاتێكدا خه‌یار ئه‌نزیمێكی تێدایه هه‌ڵمژینی ڤیتامین C كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌مه‌ش هه‌ندێك له سووده‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌مانه ماوه‌یه‌كی جیاوازی بۆ هه‌رسكردن پێویسته، بۆیه ده‌بێته هۆی شڵه‌ژاندنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.
_ شیر و مۆز:
زۆربه‌مان حه‌ز به تێكه‌ڵه‌ی شیر و مۆز ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه قورسه بۆ گه‌ده و كرداری هه‌رس دواده‌خات، ده‌توانیت گوێز یان دارچینی بۆ چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كار بهێنیت.
_ په‌نیر و پاقله‌مه‌نی:
په‌نیر و پاقله‌مه‌نی هه‌ردووكیان ده‌بنه هۆی دروستبوونی غازات، بۆیه نابێت پێكه‌وه بخورێن ئه‌گه‌ر سیستمی هه‌رس لاواز بێت.
_ په‌نیر و قاوه:
خواردنی په‌نیر له‌گه‌ڵ قاوه له به‌یانیاندا ژه‌مێكی باوه، به‌ڵام كاتێك پێكه‌وه ده‌خورێن كاربۆهایدرایتی قاوه ڕێگری ده‌كات له هه‌رسكردنی كالیسیۆمی په‌نیر و سووده‌كانی په‌نیر ون ده‌كات. بۆیه واباشتره له جیاتی قاوه چای سپی یان سه‌وز بخورێته‌وه.
هه‌ولێر/ شنه عومه‌ر عه‌لی