ئافره‌تێكی توونسی ته‌مه‌ن 80 ساڵان، ئاشكرای كردووه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌و ته‌مه‌نه‌دا سكی پڕ بووه و داوای له‌باربردنی منداڵه‌كه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی توونسی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه له بارێكی ده‌گمه‌ن و سه‌یر و كه‌موێنه‌دا، ده‌ركه‌وتووه پیرهئافرهتێكی تونسی ته‌مه‌ن 80 ساڵان سكی پڕ بووه. ئه‌و ئافره‌ته چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی شاری سیدی بۆزێد (365 كیلۆمه‌تر باشووری توونسی پایته‌خت) و داوای له پزیشكی تایبه‌تمه‌ند كردووه منداڵه‌كه‌ی بۆ له بار ببه‌ن، به‌ڵام پزیشكه‌كه رێی له‌و كاره كردووه و داواكه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی منداڵه‌كه له سكیدا گه‌ییشتووه‌ته 4 مانگان.
پزیشك باره‌كه‌ی به ده‌گمه‌ن و جیاكار ناوبردووه و گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ی ئافره‌ته‌كه شاردراوه‌ته‌وه و دوای 30 یان 40 ساڵان ده‌ركه‌وتووه.