پیاوێكی پاكستانی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی یاریی زۆرانبازی، كێشی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته 440 كیلۆ گرام.
خان بابای ته‌مه‌ن 24 ساڵان، كێش خۆی گه‌یاندووه‌ته 440 كیلۆ گرام و درێژییه‌كه‌یشی بۆ 6 پێ زیاد كردووه، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له ته‌مه‌نی 18 ساڵاندا ده‌ستی به پرۆسه‌ی زیادكردنی كێشی خۆی كردووه، ، هه‌وڵی داوه له یاریی زۆرانبازی ببێته پاڵه‌وانی جیهان، له‌به‌ر ئه‌وه، هیواداره كێشی له ئێسته زیاتر بكات. ئه‌و بۆ سایتی عه‌ره‌بییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه رۆژانه سێ كاتژمێر وه‌رزش ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، كه رۆژانه 10 هه‌زار گه‌رمۆكه‌ی خواردووه، به جۆرێك هه‌ر ژه‌مه و دوو كیلۆ گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشكی خواردووه، وێڕای برنج و نان و میوه و لیترێك شیر.
خان، هیواخوازه كێشی بگاته 500 كیلۆ گرام و ئامانجی له‌و كاره‌دا، هه‌ڵگرتنی 5 هه‌زار كیلۆ گرام و راگرتنی تراكتۆره به یه‌ك ده‌ست.
ماڵباته‌كه‌ی ڕه‌وشی دارایی باشه و هۆیه‌كانی خۆشگوزه‌رانییان بۆ دابین كردووه، به‌ڵام ئه‌و به هۆی كێشزۆرییه‌وه، له سه‌روه‌ختی گه‌رمیی كه‌شوهه‌وادا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگی پڕبه‌به‌ری به ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌وێت، له رۆییشتنیش ئه‌سته‌می دێته پێش، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه كه به ده‌ست هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه بناڵێنێت و دووپاتی كرده‌وه ژیانێكی سروشتی و ته‌ندروست و بێخه‌م و خه‌یاڵی هه‌یه.